25/10/2021 10:02 AM

كۆفی بدەن لە پێستتان

كۆفی زیاتر بۆ خواردنه‌وه‌ به‌كاردێت، له‌ وڵاتانی ئه‌وروپادا زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌به‌یانیاندا گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی كۆفی ده‌ده‌ن، له‌چه‌ند كه‌لتورێكی تریشدا كۆفی خواردنه‌وه‌ زیاتر بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی ئارام گرنگی پێده‌درێت، یان له‌وه‌رزی زستاندا بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ ئاماده‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ شیردا.

به‌ڵام كۆفی ته‌نها بۆ خواردنه‌وه‌ سوودی نیه‌، به‌ڵكو بۆ جوانكاریش به‌كاردێت له‌لایه‌ن خانمانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌كۆفی وه‌ربگریت خڵته‌كه‌ی فڕێمه‌ده‌ دوای خواردنه‌وه‌ی و بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ به‌كاریبهێنه‌:

1- خڵته‌ی كۆفی بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو به‌كاربهێنه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خڵته‌ی كۆفی زۆر زبر نییه‌ زیان به‌پێستی ناسك ناگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆنی گوێزی هیندی تێكه‌ڵیبكه‌و پێستی ده‌موچاوتی پێ پاكبكه‌ره‌وه‌.

2- له‌كاتێكدا ده‌وروبه‌ری چاوه‌كانت ره‌نگێكی تۆخیان هه‌یه‌، بۆ لابردنی ئه‌و ره‌نگه‌ خڵته‌ی كۆفی سوودی هه‌یه‌، كه‌ ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كرێمی ژێر چاو تێكه‌ڵی بكه‌یت و به‌كاریبهێنیت.

3- بۆ به‌هێزكردنی ره‌نگی قژو هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی قژت به‌رده‌وام بریقه‌دار بێت و ره‌نگێكی جوانی هه‌بێت، ئه‌وا گرنگی به‌ به‌كارهێنانی خڵته‌ی كۆفی بده‌، كۆفی بده‌ له‌قژت و به‌لایلۆنێك قژت دابپۆشه‌، دوای یه‌ك كاتژمێر قژت به‌شامپۆ بشۆ، ئاگاداربه‌ كۆفی ته‌نها بۆ قژی قاوه‌یی و ره‌ش به‌كاردێت نه‌ك ره‌نگی كاڵی وه‌ك زه‌رد.

4- بۆ له‌ناوبردنی بۆنی پیازو سیر له‌سه‌ر ده‌ستت، ئه‌وا به‌كه‌مێك خڵته‌ی كۆفی ده‌ستت بشۆ.

5- خڵته‌ی كۆفی سوودی هه‌یه‌ بۆ گه‌نجكردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو، له‌كاتێكدا ده‌رمانی گه‌نجكردنه‌وه‌ی پێست زۆر به‌نرخه‌ گرنگی به‌خڵته‌ی كۆفی بده‌و له‌گه‌ڵ كه‌مێك رۆنی گوێزی هیندی و كه‌مێك ئاو ده‌موچاوتی پێ مه‌ساج بكه‌، دوای چاره‌كێك گۆڕانكاری دروستده‌بێت له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت.

خاك – وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved