25/10/2021 01:25 PM

بایجان کۆلیستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە

باینجان خۆراکێکی دێرینە و لانیکەم لە ٢٠٠٠ سال لەمەوبەرەوە لە کیشوەری ئاسیا بەکار هاتووە. لە هەندێک شوێنی جیهاندا ناوبانگێکی باشی نییە چونکە ئەم خەڵکانە شێوەی دروست کردنەکەی بە باشی نازانن و تووشی کێشەی هەرس و شتی لەم چەشنە دەبن. هەر بۆیە گوتراوە ئەم خۆراکە بە کوڵاوی یان برژاوی بخۆن و یانخود ئاوەکەی بگرن.
باینجان بریتییە لە بڕێکی زۆر ئاو و بڕێکی کەم ڤیتامین A، B و C و کۆمەڵێک مادەی کانگەیی بۆ نموونە فۆسفۆڕ، ئاسن، مەگنسیۆم و کالیسیۆم. کالۆرییەکی کەمی هەیە و پێست و تووەکەشی بڕێکی زۆر ریشاڵیان تێدایە.
ئەم خۆراکە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ بەشێوەی سروشتی زۆر بەسوودە و هەروەها دەرمانێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی کێش و خستە دەری ژەهرەکان لە جەستە. وا پێشنیار دەکرێت کاتێک لە ئاوی باینجان کەڵک وەرگرن لە بزانن کۆلیستڕۆڵی خوێنتان بەرز بووەتەوە و بەم جۆرە ئیتر ناچار نین لەنێوان ئاوی باینجان و دەرمانی کیمیاوی یەکیان هەڵبژێرن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved