25/10/2021 01:26 PM

نیشانەکانی روودانی جەڵتەی دڵ

جەڵتە کاتێک روو دەدات کە ماسولکەکانی دڵ نەتوانن بە باشی خوێن لە دەمارەکاندا بخەنە گەڕ. بەر لەوەی جەڵتە هێرش بکاتە سەر کەسێک هەندێک نیشانە دەردەکەون کە ئەگەر لێی ئاگادار بین دەتوانین رێگری لە هەر چەشنە رووداوێکی نەخوازراو بکەن. لەدرێژەدا باسی ئەم نیشانەنە دەکەین.

رشانەوە و کزانەوەی گەدە
: کێشەی هەرس و ئێشی گەدە دەتوانێ بە زۆر هۆکار کە هیچ پێوەندییەکیان لەگەڵ دڵ دڵ نییە روو لە مرۆڤ دەکەن. لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ بریتی بێت لە نیشانەیەک لە کۆئەندامی هەرسدا بۆ نموونە رشانەوە.

ئێشی ماسولکەکانی دەست: یەکێک لە نیشانەکانی جە؟ڵتەی دڵ ئێشێکی زۆرە کە لە ماسولکەکانی دەستی چەپدا بڵاو دەبێتەوە. ئەم ئێشە لە قەفەزی سنگەوە دەست پێدەکات و دەگاتە ماسولکەکانی دەست.

ئێشی قوڕگ: ئێشی قوڕگ زۆر جار بە هۆی کێشەی ماسولکەکان، هەڵامەت یان شتی لەم چەشنەوە روو دەدەن. بەڵام ئەگەر هەست بە زەختێک دەکەن لە قەفەزی سنگدا و ئەم زەختە قوڕگیشی گرتەوە، لەوانەیە نیشانەی جەڵتەی دڵ بێت.

ماندوویەتی لەڕادەبەدەر: لاوازبوونی جەستەیی بێ هۆ، کە زۆر دووبارە دەبێتەوە، دەتوانێ نیشانەی جەڵتەی دڵ بێت، بە تایبەت لە ژناندا. ئەگەر پاش چالاکییەکی سووکی جەستەیی پشووتان سوار بوو سەردانی پزیشک بکەن.

عارەقەکردنەوە: یەکێک لە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ عارەقەی ساردە. ئەگەر تووشی ئەم حاڵەتە بوون و چەندین نیشانەی دیکەشی لەگەڵدا بوو بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved