26/10/2021 05:00 PM

چەند رێکار بۆ رێگری کردن لە زیپکە

زۆرینەی کەسەکان لە بەشێک لە ژیانیاندا لەگەڵ کێشە پێستییەکان و بەتایبەت زیپکە رووبەڕوو دەبنەوە بەڵام ملیۆنان کەسیش هەن کە هیچ کێشە و گرفتێک بۆ پێستیان روو نادات و زیپکە دەرناکەن. بە بڕوای ئێوە نهێنیی ژیانی ئەم کەسانە چییە کە هەرگیر رووبەڕووی زیپکە و پەڵەی پێستی و شتی لەم چەشنە نابنەوە؟ لە درێژەدا بەشێک لەم نهێنیان دەخەینە روو.

بەکارهێنانی پاککرەوەی کواڵیتی بەرز
: هەرگیز نابێ پاککرەوەی دەموچاو فەرامۆش بکەن و دەبێ لە دوای مەکیاج بەکاری بێنن. شۆردنی دەموچاو بۆ لەناوبردنی بەکتریاکان زۆر بەسوودە و چەوریی و پاشماوەی مەوادی مەکیاج لەسەر دەموچاو ناهێڵێت.

پاککردنەوەی مۆبایل: شاشەی مۆبایل پیستر لەو شتەیە وا بیری لێدەکەنەوە و کاتێک دەستی لێدەدەن دەستیشتان بەو دەموچاوتان دەکەوێت زیپکە دەردەکەن. کەوابوو هەوڵ بدەن شاشەی مۆبایلەکەتان هەمیشە خاوێن بێت.

دەستێوەرنەدانی لە دەموچاو: دەستێوەردانی لەڕادەبەدەر لە دەموچاو هۆکارە بۆ گواستنەوەی میکرۆبەکان لە دەستەوە بۆ پێستی دەموچاو و ئەمەش کێشەی پێستی و بەتایبەت زیپکەی لێدەکەوێتەوە.

کێش: کێشی زیادی یان قەڵەوی مەترسیی سەرەکیی نەخۆشییەکانە و هەروەها زیپکە و کێشە پێستییەکانی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو کەسەکان دەبێ ئاگاداری لە کێشی جەستەیان بکەن.

هاوسەنگیی میکرۆبیۆم
: میکرۆبیۆم واتە کۆمەڵیک لەو بەکتریا و ڤایرۆسانەی لەسەر پێست دەژین. ئەو کەسانەی کەمتر رووبەڕووی زیپکە دەبنەوە بە بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیک و خۆراکی تەندروست رادەی میکرۆبیۆمی پێستیان هاوسەنگ دەکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved