26/10/2021 05:02 PM

چەندین رێکار بۆ رێگری کردن لە چرچبوونی دەست

کاتێک باسی چرچبوونی پێست دەکەن بەگشتی بیر لە چرچیی دەموچاو دەکەینەوە بەڵام نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە چڕچبوونی دەستیش رواڵەتی مرۆڤ پیرت دەردەخات. کەوابوو ئاگاداری کردن لە پێکهاتەی پێست بەگشتی زۆر گرنگە. لەدرێژەدا بەشێک لەو رێکارانەی کە دەتوانن رەوتی چڕبوونی پێستی دەست خاو بکەنەوە دەخەینە روو.

تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و شەکر: ئەم تێکەڵەیە توێژهەڵگرێکی بەهێزە. لیمۆ بۆ لەناوبردنی پەڵە پێستییەکان زۆر بەسوودە. شەکریش خانە مردووەکانی پێست لادەبات و بەم جۆرە پێستی دەست نەرم دەبێتەوە.

شیر: شیر باشترین نەرمکرەوەی پێستە، شیریش دەوڵەمەندە بە شێداری و ئەنتی ئۆکسیدەنت یارمەتی پرۆسەی لەنابردنی چرچی پێست دەکەن. ١٠ بۆ ١٥ خولەک لەدوای شۆردنی دەست بە تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و شەکر، دەستتان بخەنە ناو شیرەوە.

مۆز: مۆز پڕاوپڕە لە ڤیتامین و مەوادی کانگەیی کە لەگەڵ چرچیی پێست کەم دەکاتەوە. هەندێک مۆزی پانکراوە بخەنە سەر دەستتان و بوەستن تا وشک دەبێتەوە و پاشان دەستتان بە ئاوی گەرم بشۆنەوە. هەفتەی دوو جار ئەم کارە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بە دەرئەنجامێکی باش بگەن.

زەیتی زەیتوون: زەیتی زەیتوون تەنها ل چێشتخانە بەکار نایەت. بەر لە خەوتن کەمێک زەیتی زەیتوون  بخەنە سەر دەستتان و مەساجی بکەن. دەستکێشێکی ناسک لە دەستتان بکەن و ئیزن بدەن تا بەیانی پێوەی بێت. بەیانی کە لە خەو هەستان بە ئاوی گەرم بیشۆنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved