27/10/2021 01:55 PM

هۆکارەکانی پێکهاتنی غازاتی ناوسک

هۆکارەکانی پێکهاتنی غازاتی ناوسک و هەست کردن بە قورسایی گەدە جۆراوجۆرن. بێگومان سیستمی خۆراک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانە چونکە هەندێک لە خواردنەکان راستەوخۆ ئەم کێشەیەیان لێدەکەوێتەوە، بۆ نموونە دانەویڵەکان. بەڵام چەندین هۆکاری دیکەش هەن کە لەوانەیە بیریشی لێنەکەنەوە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لەم هۆکارە کەمتر ناسراوانە دەکەین.

حەبی بەرگیری لە مناڵبوون: خواردنی حەبی دژە دووگیانبوون لە ژناندا هۆکارە بۆ پێکهاتنی غازاتی ناوسک و هاوکات لەگەڵ ئەوەی کارکردی هەندێک لە هۆرمۆنەکان دەگۆڕێت، دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی قورسایی گەدە و غاز لەناو سکدا.

PMS (کۆنیشانەی بەر لە سووڕی مانگانە لە ژناندا)
: خانمان چەندین رۆژ بەر لە دەسپێکی سووڕی مانگانە هەست بە پێکهاتنی غازاتی ناوسک دەکەن.

تەوەزەلی/ بێ جووڵەیی
: ئەو کەسانەی حەزیان لە وەرزش کردن نییە و جووڵەیەکی ئەوتۆیان نییە بەگشتی غازاتێکی زیاتر لە ناو جەستەیاندا کۆ دەبێتەوە و ئەمەش قورسبوونی گەدەی لێدەکەوێتەوە.

شێرپەنجەی ریخۆڵەی گەورە
: یەکێک لە نیشانە مەترسیدارەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەی ریخۆڵەی گەورە، غازاتی ناوسکە. ئەگەر ئێوەش بە ماوەیەکی زۆر هەست بە ئاوسان و قورسیی سک و گەدەتان دەکەن، کاتی ئەوەیە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن و بەرگیری لە هەر چەشنە رووداوێکی نەخوازراو بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved