27/10/2021 01:58 PM

بۆ هیندییەکان رۆن دەکەنە ناو لووتیانەوە؟

ناسیا (Nasya) یەکێک لە شێوازە کۆنەکانی خەڵکی هیندە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە رێگای لووتەوە، بە بەکارهێنانی رووەک و زەیتە سروشتییەکان. بە گوتەی توێژەران ئەم شێوازە دەتوانێ یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکان بێت بۆ چارەسەکردنی بەشێکی زۆر لە نەخۆشییەکان.

چارەسەرکردنی سپی بوونی خێرای قژ: ئەو زەیتانەی لە ناسیادا بەکار دێن کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر سیستمی دەمار و عەسەب هەیە و گیرانی بۆرییەکانی ناو جەستە لەناو دەبات، بەم جۆرە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کواڵیتی قژ و بەرگیری لە سپی بوونی خێرای قژ هەیە.

چارەسەکردنی بێخەوی: بێخەوی زۆر جار بە دەرمانی ئارامکەرەوە چارەسەر دەکرێت بەڵام ناسیا شێوازێکی سروشتییە بۆ چارەسەرکرددنی ئەم کێشەیە. ئەو کەسانەی لە کاتی سەیارە لێخوڕین و ئەنجامدانی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا خەویان هاتووە، بە بەکارهێنانی ئەم شێوازە تا رادەیەکی زۆر چارەسەر کراون.

چارەسەکردنی سترێس
: ناسیا بۆ چارەسەرکردنی سترێس، گرژیی ماسولکە و دڵەڕاوکێ زۆر کاریگەرە. زەین و جەستەی ئێوە لە یەک گرێ دراون و لەڕاستیدا پێوەندییەکی راستەوخۆیان لەگەڵ یەکدا هەیە. ناسیا بە ئارام کردنەوەی جەستە سترێس و دڵەڕاوکە کەم دەکاتەوە و رەفتار و خووەکانتان کۆنتڕۆڵ دەکات.

چارەسەرکردنی سینۆزیت: سینۆزیت حاڵەتێکە کە لەودا بۆشاییەکانی بەشی پێشەوەی ئێسکی کەللەسەر پڕ دەبن لە هەوا و ئەم هەوایەش زەختێکی زۆر دەخاتە سەر مێشک و سەرئێشەی لێدەکەوێتەوە. ناسیا نیشانە و لێکەوتەکانی ئەم کێشەیە لەناو دەبات.

چارەسەکردنی هەستەوەری (ئالەرجی): ئەو کەسانەی ئالەرجیان هەیە واتە بەنیسبەت هەندێک شت هەستیارن بۆ نموونە بۆن، تۆز یان خۆراکێکی تایبەت، لەدوای بەکارهێنانی ناسیا، توێژێکی پارێزەر وەکوو لەمپەرێک لەسەر دیواری لووتیان پێک هات و بەم چەشنە رێگری کرا لە چەسپینی مەوادی دەرەکی بە خانەکانی لووتەوە و ئەمەش هەستەوەری و ئالەرجی کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved