28/10/2021 02:23 PM

ئەم خۆراکانە بە کاڵی بخورێن بەسوودترن

کوڵاندن یان برژاندنی خۆراکەکان بەگشتی کارێکی دروستە بەڵام هەندێک لە خۆراکەکان بە کاڵی بەسوودترن چونکە لە پرۆسەی ئامادەکردنیاندا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانیان لەدەست دەدەن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لەو خۆراکانە دەکەین.

برۆکلی: برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کالیسیۆم، پوتاسیۆم و پرۆتین. ئەم خۆراکە هەروەها پڕاوپڕە لە سۆلفۆرافان کە رێگری لە شێرپەنجە دەکات، فشاری خوێن کەم دەکاتەوە و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات. ئەگەر برۆکلی بکوڵێنین نیوەی ئەم سوودانە لەدەست دەدات.

پیاز: پیاز یەکێک لەو خۆراکانەیە کە دەبێ وردی بکەن ئینجا بیخۆن. لەناو پیازدا مادەیەکی تێدایە بە ناوی ئالیسین کە برسێتی کەم دەکاتەوە و بەرگیری لە شێرپەنجە دەکات. ئەم مادەیە لەکاتی سوورکردنەوە یان کوڵاندندا بەشێکی زۆری لەناو دەچێت.

سیر: سیر یەکێک لەو خۆراکانە کە بەشێوەی کوڵاو دەخورێت. سیریش هاوشێوەی پیاز ئالیسینی تێدایە کە بە کاڵی رادەی ئەم مادەیە لە سیردا یەکجار زۆرە. بەپێی توێژینەوەکان سیر ئەگەر لە هەفتەدا ٢ یان چەند جار بەکار بێت، مەترسیی شێرپەنجەی سی کەم دەکاتەوە.

چۆکڵێت: چۆکڵێت یان کاکاوی کاڵ دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر ئەنتی ئۆکسیدەنت و کەمبوونی فشاری خوێن چارەسەر دەکات. ئەم خۆراکە بە کاڵی سوودەکانی یەکجار زۆرن بەڵام کاتێک لەگەڵ مەوادی دیکە بەرهەم دێتەوە بەشێکی زۆر لە سوودەکانی لەناو دەچن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved