28/10/2021 02:24 PM

باشترین جێگرەوەی گۆشت چییە؟

گۆشتی مریشک و گۆشتی سوور پڕاوپڕن لە پرۆتین و بۆ ئەوەی جێگرەوەیەکیان بۆ بدۆزینەوە دەبێ روو لەو رووەکانە بکەین کە پرۆتینیان تێدایە و پێداویستییەکانی جەستە دابین دەکەن. لەدرێژەدا بەشێک لەو گیا و رووەکانەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین دەخەینە روو.

قارچک: قارچک باشترین جێگرەوی گۆشتە. قارچک پڕاوپڕە لە پرۆتین، پوتاسیۆم و ریشاڵ. ئەگەر تامی گۆشتتان دەوێ و ناشتانەوێ گۆشت بخۆن، قارچک بژاردەیەکی باشە.

باینجان: باینجان تامی هاوشێوەی گۆشتە و بڕێکی زۆر پوتاسیۆم، ریشاڵ، مەگنسیۆم، ئاسن، کالیسیۆم، پرۆتین و ڤیتامینەکانی B6، A و C تێدایە. دەتوانن لەجیاتی گۆشت باینجان ببرژێنن و بیخۆن.

فاسۆلیا: فاسۆلیا سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین، ریشاڵ، پوتاسیۆم، کالیسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن و ڤیتامین C. فاسۆلیا پێکهاتەیەکی هاوشێوەی گۆشتی هەیە و کەوابوو دەتوانن بیکەن بە جێگرەوەی گۆشت.

نیسک: نیسک دەوڵەمەندە بە پرۆتین و خواردنێکی وەکوو نیسکێنە یا نیسک و برنج خۆراکێکی تەواون و سەرجەم پێداویستییەکانی جەستە دابین دەکەن، کەوابوو لەجیاتی گۆشت دەتوانن نیسک بخۆن و سەرجەم سوودەکانی گۆشتیش دەستەبەر بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved