30/10/2021 09:26 AM

مه‌ریوان.. 40 شانۆی سه‌رشه‌قام پێشكه‌شده‌كرێت

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی ڕ‌ۆشنبیری مه‌ریوان ڕ‌ایگه‌یاندووه: له‌ فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان 40 به‌رهه‌م له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا پێشكه‌ش ده‌كرێت.

عوبه‌ید ڕ‌وسته‌می له‌م باره‌وه‌ وتی: له‌ ماوه‌ی چوار رۆژدا 40 به‌رهه‌می شانۆیی له‌ شه‌ش به‌شی جۆربه‌جۆردا پێشكه‌ش ده‌كرێت.

وتیشى: ئه‌م نمایشانه‌ له‌ پێنج شوێنی شاردا له‌ سه‌عات ١٠ی به‌یانی تا 8ی شه‌و به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت و فێستیڤاڵه‌كه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved