30/10/2021 04:52 PM

زیانەکانی وەرزش نەکردن

وەرزش نەکردن کۆمەڵێک زیانی جدی بۆ جەستە و دەروونی مرۆڤ هەیە، هەر بۆیە ئەو کەسانەی وەرزش ناکەن دەبێ چاوەڕێی کێشە و مەترسیی زۆر جدی بن. هەر کەسێک دەبێ رۆژانە ٤٥ بۆ ٥٠ خولەک وەرزشێکی سووک یان مامناوەند ئەنجام بدات. لەدرێژەدا بەشێک لە زیانەکانی وەرزش نەکردن دەخەینە روو.

دڵ لاواز دەبی
: وەرزشکردن دڵ و دەمارەکان لە حاڵەتێکی چالاکدا رادەگرێت. وەرزشکردن لێدانی دڵ رێک دەخات و سیستمی هەناسەدان بەهێز دەکات. بەشێکی زۆر لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار پێوەندی بە وەرزش نەکردنەوە هەیە.

ماسولکەکان بچووک دەبنەوە
: یەکێک لە گرنگترین رۆڵەکانی وەرزشکردن بەهێزکردنی ماسولکەکانە. کاتێک وەرزش ناکەن بە ئەنجامدانی چالاکییەکی کورت ماندوو دەبن و هۆکەرەکەشی بچووکبوونەوە و لاوازبوونی ماسولکەکانە.

سیستمی خەو تێک دەچێت: وەرزشکردن پێوەندیی راستەوخۆی لەگەڵ کواڵیتی خەو هەیە و ئەگەر خەوەکەتان باش نەبێت و وەرزش نەکەن، رووبەڕووی کۆمەڵێک نەخۆشیی مەترسیدار دەبنەوە. کاتێک پیاسەی خێرا دەکەن ماندوو دەبن و بەم جۆرە خەوێکی باشتان دەبێت.

ئاستی شەکری خوێن تێک دەچێت
: شەکرەی جۆری ٢ بەداخەوە تەندروستیی هاووڵاتیانی لەگەڵ مەترسیی جدی رووبەڕوو کردووەتەوە. ئەمە ئاڵۆزییەکی میتابۆلیکە کە بە چەندین نیشانە خۆی دەردەخات و یەکێک لەو ئاڵوگۆڕانەی دەتوانێ کاکردی شەکری خوێن تێک بدات نەبوونی چالاکیی جەستەییە.

لەسەر مێشک کاریگەریی نەرێنی دەبێت
: مێشک هاوشێوەی ماسولکەیە کە دەکرێ بە وەرزشکردن بەهێزی بکەیت بۆ ئەوەی باشتر کار بکات، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن لاواز دەبێت. بە گوتەی توێژەران وەرزش و چالاکیی جەستەیی خێرایی ئەم پرۆسەیە کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved