30/10/2021 04:54 PM

ئەم نیشانەیە پێت دەڵێت جگەرت کێشەی هەیە

خواردنی لەڕادەبەدەری شەکر، زۆربوونی کێش و لایف ستایل هەموویان دەتوانن هۆکارێک بن بۆ زیانبەرکەوتنی جگەر. بەداخەوە ئێوە ناتوان هەر سات دۆخی ئەندامەکانی جەستەتان تاوتوێ بکەن و بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویستتان بە کەسێکی پسپۆڕ هەیە بەڵام هەندێک حاڵەت هەن کە بە سەرنجدان بە ئەوان، کارەکەتان ئاسانتر دەبێت. بەپێی گوتەی پسپۆڕان ئەگەر شەوانە هەستتان بە چەندین نیشانەی ئازاردەر کرد، بەو واتایەیە کە دەبێ لە کورترین ماوەدا پشکنین بۆ جگەرتان بکرێت. لە درێژەدا بەشێک لەم نیشانانە دەخەینە روو.
ئەگەر جگەرتان کێشەی هەبێت، لەوانەیە شەوانە خۆی بە خورانی جەستە دەربخات و ئەم خورانە بەگشتی ران، بەری دەست و کەلەکە دەگرێتەوە. ئەگەر شەوانە هەستتان بە خورانی لەڕادەبەدەری جەستەتان کرد دەبێ بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.
یەکێک لە ئەرکەکانی جگەر ئەوەیە کە مەوادی ناو جەستە لەبەر یەک هەڵبوەشێنێت. ئەگەر نەتوانێ ئەم کارە ئەنجام بدات، ئەو ئەندامەی لەدوای جگەر جێگیر بووە دەست دەکات بە ئیش کردن و ئەم بەرپرسایەتییە دەگرێتە ئەستۆ. ئەم ئەندامە هەوڵ دەدات لەم رێگەیەوە خوێ لە رێگای پێستەوە لە جەستە بخاتە دەرەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ خورانی جەستە. بەگشتی شەوانە و ئەو کاتانەی پلەکانی گەرمی بەرز دەبنەوە، لە ماوەی سووڕی مانگانەدا و لە کاتی دووگیانیدا ئەم دیاردەیە زیاتر دەبیندرێت.
زەردبوونی پێست، خوێنبەربوون، پیسایی رەش، میزی لێڵ، ئاوسانی سک، رشانەوە، کەم ئیشتیایی و ئێشی گەدە بەشێکن لە نیشانەکانی دیکەی ئازارەکانی جگەر.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved