31/10/2021 03:03 PM

زیانەکانی نەشۆردنی ددان

یەکێک لەو بابەتانەی کە دەبێ زۆرترین گرنگی پێبدرێت، تەندروستیی دەم و ددانە. ددان دەلاقەیەکە بە رووی تەندروستیی سەرجەم جەستەدا. کەوابوو ئەگەر بەنیسبەت تەندروستیی ئەم بەشەوە کەمترخەم بین لەگەڵ کۆمەڵێک گرفتی جدی رووبەڕووی دەبینەوە. لە درێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لە زیانەکانی نەشۆردنی ددان دەکەین.

شەکرە: لە مێژ ساڵە پزیشکان سەبارەت بە نەخۆشیی پووکی ددان هۆشداری بە تووشبووانی شەکرە دەدەن. بوونی بەکتریا لەسەر ددان هۆکارە بۆ ورووژانی جەستە و نەخۆشیی شەکرە بەرەو خراپی دەبات و بەم جۆرە پرۆسیسی ئانسۆلین لە جەستەدا تووشی کێشە دەبێت.

نەخۆشیی دڵ: توێژەران سەرقاڵی دۆزینەوەی پێوەندییەکن لە نێوان کێشەکانی دڵ و تەندروستیی دەم و ددان بەڵام دەرئەنجامە سەرەتاییەکان تا رادەیەک جێی نیگەرانین چونکە هاوشێوەی شەکرە کە یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دەم و ددانە، مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و دەماریش پێوەندیان لەگەڵ تەندروستی ددان هەیە.

رەپ نەبوونی چووک: نەشۆردنی ددان راستەوخۆ هۆکاری ئەم کێشەیە نییە بەڵام نەشۆردنی دەم و ددان هۆکارە بۆ نەخۆشییەکانی پووک. بەپێی توێژینەوەکان ٣٠٪ـی ئەو کەسانەی پرۆسەی رەپ بوونی چووکیان کێشەی هەیە ئەو کەسانەن کەوا فڵچە لە ددانیان نادەن.

برینی گەدە: هۆکاری برینی گەدە بەکتریایەکە بە ناوی هێلیکۆبەکتریاپیلۆری. کاتێک توێژێک لەسەر ددان دروست دەبێت لەوانەیە لەگەڵ خۆراکەکان بڕوایە ناو گەدەوە و پاشان تێکەڵ بە خوێن ببێت و ئەمەش برینی گەدە و کێشەکانی کۆئەندامی هەرسی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved