31/10/2021 03:06 PM

سودەکانی پژمە

چ پزیشکیی نەریتی و چ پزیشکیی مۆدێرن هەردوکیان باسی سودەکانی پژمە دەکەن. کاتێک کەسێک دەپژمێ، لامان وایە میکرۆبەکان بە دەوروپشتی ئێمەدا بڵاو دەکاتەوە، ئەوە راستە؛ هەوای پژمە بریتییە لە ١٠٠هەزار بەکتریا و ڤایرۆس کە دەتوانێ بە خێرایی ٩٣ مایل لە کاتژمێرێکدا بڵاو بێتەوە.
پژمە بە خاوێنکردنەوەی بۆرییەکانی هەناسە، سییەکانمان لە تۆز، ژەهر و مەوادی ورووژێنەر دەپارێزێت. هەستەوەرەکانی ناو لووت ئەم مادە ورووژێنەرانە دەناسنەوە و پەیامێک رەوانەی مێشک دەکەن و مێشکیش لە وڵامی ئەم پەیامەدا فەرمانی پژمە بە جەستە دەکات و بەم جۆرە ماسولکەکانی سنگ شل دەبنەوە و پاشان ئەو هەوایەی لەناو دەم و لووتدا کۆ بووەتەوە دەخاتە دەرەوە.
رێگری کردن لە پژمە دەتوانێ ببێتە هۆی خوێنبەربوونی لووت و تەنانەت دڕانی پەردەی گوێ. پژمە دەتوانێ لە مردن زرگارمان بکات بەم حاڵەوە لە کاتی خەودا ناپژمین چونکە چالاکیی ئەو عەسەبانەی پەیامی پژمە دەگوازنەوە لە کاتی خەودا کەم دەبێتەوە هەر بۆیە ئەو کەسانەی بەردەوام دەپژمن دەتوانن بخەون و پشوو بدەن.
ئەو کەسانەی بە بەردەوامی دەپژمن زۆر دەگمەنن بەڵام بەگشتی هەندێک حاڵەت هەن کە دەتوانن ورووژێنەری پژمە بن بۆ نموونە تیشکی خۆر، با، بۆنێکی تایبەت یان تەنانەت پێوەندیی سێکسی!
بەپێی ئەو بابەتانەی باس کرا واباشە هەرگیز رێگری لە پژمە نەکەن چونکە ئەگەر رێگر بن جەستە و بەتایبەت سیستمی هەناسەدان پڕ دەبێت لە میکرۆب و بەم جۆرە رێگە بۆ تێکچوونی تەندروستیی جەستە بەگشتی خۆش دەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved