1/11/2021 03:42 PM

سودەکانی رۆنی بیبەری رەش

بیبەری رەش یەکێک لە باوترین بەهاراتەکانی جیهانە و جگە لەوەی تام و بۆنێکی خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت، رۆنەکەی هەڵگری کۆمەڵێک سودی تەندروستییە و ئەم بابەتە هەر لە کۆنەوە بۆ مرۆڤ سەلماوە و لەم دواییانەدا لەلایەن زانایانیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

ئەنتی ئۆکسیدەنتێکی بەهێزە: تایبەتمەندیی ئەنتی ئۆکسیدەنتی ئەم رۆنە بۆ رێگری کردن و چارەسەکردنی بەشێک لە نەخۆشییەکان یەکجار کاریگەرە، ئەوە بەو واتایەیە کە ئەم رۆنە دەتوانێ مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ، جگەر و جۆرەکانی شێرپەنجە کەم بکاتەوە.

دژە بەکتریایەکی بەهێزە: رۆنی بیبەری رەش ئەنتی بەکتریایەکی بەهێزە کە ئەگەری تووشی بەو نەخۆشیانەی بەکتریایین کەم دەکاتەوە بۆ نموونە نەخۆشیی ئاترۆ سکلۆرۆز.

سیستمی هەرس بەهێز دەکات: بیبەری رەش هۆکارە بۆ زیاتر بەرهەمهاتنی هیدرۆکلرۆیک ئاسید کە لە ئەنجامی ئەم کردەیەدا، پرۆسەی هەرس خێراتر دەبێت. کەوابوو بیبەری رەش بۆ بەرگیری کردن لە سکچون و قەبزی زۆر پێویستە.

دابەزینی کێش: توێژی دەرەوەی بیبەری رەش دەتوانێ خانەکانی چەوری بشکێنێت و دەتوانێ جەستە هان بدات بۆ ئەوەی چەورییە زیادییەکانی بسووتنێت و بەم جۆرە کێش دابەزێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved