1/11/2021 03:44 PM

زیانەکانی کەمبوونی کاربۆهیدرات لە جەستەدا

کاربۆهیدرات یەکێک لە بەشە گرنگەکانی سیستمی خۆراکە و کەمبوونەکەی تەندروستیی مرۆڤ رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەکاتەوە. لەدرێژەدا بەشێک لەم کێشە و گرفتانە دەخەینە روو.

ناتوانن وەرزش بکەن: ئەگەر کاربۆهیدرات بەکار نەهێنن هەموو چەشنە چالاکییەکی جەستەیی بۆ نمونە وەرزشکردن ئەستەم دەبێت. ئەگەر بە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات بەکار بێنن تێدەگەن کە وەرزشکردن بۆ ئێوە ئاسانترە، هەر بۆیە پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن بەر لە راهێنانە وەرزشییەکان چەرەساتی خاوەن کاربۆهیدرات بخۆن.

مێشک تێک دەچێت
: مێشکیش وەکوو هەموو ئەندامەکانی جەستە پێویستی بە کاربۆهیدرات هەیە. کاتێک خواردنی کاربۆهیدرات کەم دەکەنەوە شەکری خوێن دادەبەزێت، هەر بۆیە لەوانەیە رووبەڕووی سەرئێشەی بەردەوام ببن.

ماسولکەکانتان بچوک دەبنەوە
: کاتێک بە قورسی خەریکی وەرزشکردنن و جەستە بە رادەی پێویست کاربۆهیدراتی نییە، دەست دەکات بە سووتاندنی ماسولکە بۆ ئەوەی وزەی خۆی دابین بکات.

هەناسەتان بۆنێکی ناخۆشی لێوە دێت
: ئەگەر بە ماوەیەکی زۆر واز لە خواردنی کاربۆهیدرات بهێنن، جەستە دەگاتە قۆناغی "کتۆز"، واتە ئەو کاتەی جەستە لەجیاتی کاربۆهیدرات کتۆز بەکار دێنێت. یەکێک لە بەرهەمە لاوەکییەکانی کتۆز بۆنێکی ناخۆشە.

تووشی قەبزبوون دەبن: کاربۆهیدراتەکان دەوڵەمەندن بە ریشاڵ کە یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەکەن و هاوسەنگییەکەی دەپارێزن و کەمبوونەکەی هۆکارە بۆ قەبزبوون.

هەست بە سەرما و لەرزین دەکەن
: پێوەندیی نێوان کەمبوونەوەی خواردنی کاربۆهیدرات و دابەزینی شەکری خوێن هۆکاری ئەم ئاڵوگۆڕەی جەستەیە. رێک ئەو کاتەی کەوا هەوای ژوورەکەتان یان هەر شوێنێک کە ئێوە لەوێن، هەوایەکی گونجاو و نۆرماڵە ئێوە هەست بە سەرما دەکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved