2/11/2021 03:02 PM

ئەم نیشانەیە پێت دەڵێت دڵت کێشەی هەیە

توێژینەوەگەلێکی زۆر پێوەندیی نێوان نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییەکانی پووکیان سەلماندووە. توێژینەوەیەکی بەربڵاو لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەسەکان ئەنجام دراو و لەودا دۆخی دڵ و پووکیان درایە بەر توێژینەوە. دەرئەنجامەکان دەریانخست لە ١٢ کەسیان کێشەی دڵ و دەماریان هەیە. پاش ئەوەی هۆکارەکانی مەترسیی لەواندا کۆنتڕۆڵ کران و کەوتنە ژێر چاوەدێریەوە، تێگەیشتن کە ئەم ١٣ کەسە نەخۆشیی پووکیان هەیە. هەڵبەت ئەم بابەتە سەبارەت بەو کەسانەش کە هەر ئێستا پووک و ددانیان ورووژاوە و کێشەی هەیە راستە.
زۆر گرنگە ئەو کەسانەی کە کێشەی ئێسکیان هەیە و پێشتر نەخۆشی دەم و پووکیان بووە، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەماریان لەسەر نییە. تەنها لە دۆخێکدا لە مەترسیدا دەبن کە پووکیان بە شێوەی چالاکانە بورووژێت، چونکە توێژەران لەسەر ئەو بڕوایەن لە ورووژانی پووک دەبێتە هۆی چالاک بوون و جووڵەی خانەکان بەرەو پێکهاتەی ئێسک و بەم جۆرە ورووژانی دەمارەکان زیاد دەکات. کەوابوو ئەگەر لە تەمەنێکدان کە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارتان لەسەرە دەبێ بە وردی دۆخی دەم و ددان و پووکتان کۆنتڕۆڵ بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved