2/11/2021 03:03 PM

ئایا ماست بۆ چارەسەرکردنی سکچون بەسوودە؟

ماست دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و مەوادی کانگەیی جۆراوجۆر و تایبەتمەندیی «پرۆبایۆتیک»ـی هەیە و سەرەڕای ئەوەی لە شیر بەرهەم دێت بەڵام بۆ چارەسەرکردنی سکچون بەسودە. توێژینەوەکان دەریانخستووە لە ئەگەری سکچوندا ماست دەتوانێ مادەیەکی خۆراکی بەسود بێت بەو مەرجەی شەکری زیادەی تێدا نەبێت. ماسی خۆراکێکی پڕ وزە و پۆبایۆتیکە کە بەکتریاکانی ناو سیستمی هەرس هاوسەنگ دەکات.
هەر وەک پێشتریش باس کراوە یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ماست ئەوەیە کە خاوەنی ناوەرۆکێکی بەکتریایی زۆر گرنگە (تایبەتمەندیی لاکتۆباسیلۆس). ئەم میکرۆئۆرگانیزمانە دەتوانن لە کۆئەندامی هەرسدا جێگیر بن و مەترسیی نەخۆشییە میتابۆلیکەکان کەم بکەنەوە. بەپێی توێژینەوەیەک، بەکارهێنانی بەردەوامی بەکتریای پرۆبایۆتیک بەرگیری لە شەکرەی جۆری ٢ و بەشێک لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان دەکات.
جگە لەو بابەتە، توێژینەوەیەک لەسەر مناڵان دەریخست کە بەکارهێنانی پرۆبایۆتیک دەتوانێ بەرگیری لە سکچوونی مناڵان کە بە هۆی خواردنی ئەنتی‌بایۆتیکەوە پێک دێت، بکات. بەگشتی پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەوە دەکەن ئەو نەخۆشانەی بە ئەنتی‌بایۆتیکەکان چارەسەر دەکرێن واباشە هاوکات ماستیش بخۆن.
خواردنی ماست هەروەها ئەو سکچونەی بەهۆی سترێسەوە دروست دەبێت چارەسەر بکات. سترێس دەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ سکچون و جۆرەکانی دیکەی ئازارەکانی سیستمی هەرس. لەم دواییانەدا توێژینەوەیەک چۆنیەتی پێوەندیی سیستمی عەسەبیی ناوەندی و کۆئەندامی هەرسی شرۆڤە کردووە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved