3/11/2021 07:45 PM

چەند هەڵەی باو کە وشکبوونی پێستی لێدەکەوێتەوە

پێدەچێ ئەگەر تەنها کرێمێکی شێدارکەرەوەی گونجاو لەگەڵ پێستی خۆتان بدۆزنەوە دەتوانن سەرجەم کێشە پێستییەکان چارەسەر بکەن بەڵام لەڕاستیدا لەوانەیە سەرەڕای بەکارهێنانی کرێم و مەوادی گرانبایی دیسانیش هەست بە خوران و وشکبوونی پێستتان بکەن. لەدرێژەدا چەند هەڵەی باو دەخەینە روو کە وشکبوونی پێستی لێدەکەوە.

خواردنی لەڕادەبەدەر: رەنگە بابەتەکە هەندێک لێکدژ بێت بەڵام خواردنەوەی لەڕادەبەدەری ئاو دەتوانێ زیان بە پێست بگەیەنێت. ئەگەرچی خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی پاراستنی شێداری پێست بەڵام ئاوی زۆر هۆکارە بۆ لەدەستدانی مەوادی کانگەیی پێویست بۆ جەستە.

حەمامکردنی درێژخایەن: حەمامکردن بە ئاوی گەرم و بە ماوەیەکی زۆر بۆ گەیشتن بە ئارامی لەپاش رۆژێک کار و چالاکیی زۆر بەسوودە بەڵام ئاوی گەرم چەوری و شێداریی پێست کەم دەکاتەوە و ئەمەش وشکبوونی پێستی لێدەکەوێتەوە.

لەکاتی خۆیدا کرێمی شێدارکەرەوە بەکار ناهێنن
: کاتێک دەموچاوتان دەشۆن ئەگەر سەرەتا پێستتان وشک بکەنەوە ئینجا کرێمی شێدارکەرەوە بەکار بێنن کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت، کەوابوو بەر لەوەی بە تەواوی وشک بێتەوە کرێمەکەی لێبدەن.

بەبێ گۆرەوی دەخەون: پۆشینی گۆرەوەی لە کاتی خەودا دەتوانێ خەوێکی باشتری لێبکەوێتەوە، بەرگیری لە گرژبوونی قاچ دەکات و رێگرە لە قڵیشانی پێست. لێدانی کرێم و پۆشینی گۆرەوەی دەتوانێ ئەگەری وشکبوونی پاژنەکانی قاچ کەم بکاتەوە.

خواردنی لەڕادەبەدەری هێلکە: هێلکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پرۆتینە بەڵام ئەگەر لەڕادەبەدەر بەکاری بێنن پێست وشک دەکات. ئەو ڤیتامین Aـیەی لە هێلکەدایە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێست هەیە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved