3/11/2021 07:49 PM

چەند رێکار بۆ لەناوبردنی ئاوسانی دەموچاو

ئەگەر بەیانیان دەموچاوتان تووشی ئاوسان دەبێت ئەوە بەو واتایەیە ە دەبێ زیاتر ئاگاداری لە جەستەتان بکەن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند رێکار ئاشنا دەبین کە نەک بۆ پاراستنی جوانیی روخسار بەڵکوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەندامەکانی ناوخۆی جەستە کە هۆکارن بۆ ئەم کێشەیە.

کرێمی ڤیتامین K بەکار بێنن
: لە بەرهەمەکانی تایبەت بە پاراستنی پێست بە بڕێکی زۆر ڤیتامین K بەکار دێنن. ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی نۆژەنبوونەوەی پێست، لەناوچوونی سووری و کەمبوونەوەی ئاوسانی پێست. هەر بۆیە لە زۆرینەی کرێمەکانی تایبەت بە ژێر چاودا ڤیتامین kـی تێدایە.

پوتاسیۆم و سۆدیۆم بەیەکەوە بەکار بێنن
: گورچیلەی ئێمە هاوسەنگییەی گونجاو لەنێوان رادەی سۆدیۆم، پوتاسیۆم و ئاو لە جەستەدا دروست دەکات. ئەگەر سۆدیۆم زۆر بەکار بێنن، جەستە هەوڵ دەدات بە راگرتنی ئاو لە خۆیدا، هاوسەنگی دروست بکات و ئەمەش ئاوسانی دەموچاوی لێدەکەوێتەوە. لەدوای خواردنی خواردنە سوێرەکان خۆراکێکی بخۆن کە پوتاسیۆمی زۆر تێدا بێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی دروست بێت.

لە حەمام دەموچاوتان مەخەنە بەر ئاوەکە: کارناسانی تەندروستی دەڵێن دەموچاوتان بە ئاوی سارد بشۆن بۆ ئەوەی کەمتر تووشی ئاوسان بێت. کەوابوو خۆتان لە شۆردنی دەموچاوتان بە ئاوی گەرمی حەمام بپارێزن.

بەکارهێنانی پرۆتین کۆنتڕۆڵ بکەن
: یەکێک لە هۆکارەکانی ئاسانی دەموچاو دەتوانێ سیستنمێکی خۆراکی کەم پرۆتین بێت. کاتێک جەستە رووبەڕووی کەمبوونی پرۆتین دەبێتەوە، شلەمەنییەکانی ناو دەمارە خوێنییەکان دەتوانن بێنە دەرەوە و بڕۆنە ناو خانەکانی پێستەوە و ئەمەش ئاوسانی دەموچاوی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved