4/11/2021 03:39 PM

چەند خووی رۆژانە کە زیانی بۆ مێشک هەیە

مێشک ناوەندی بڕیاردانی جەستەیە. کێشە و گرفتەکانی مێشک کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دانە بە دانەی ئەندامەکانی جەستە دەبێت و کەوابوو دەبێ بە وشیارییەوە ئاگاداری لێبکەین. لەدریژەدا بەشێک لەو خووە رۆژانەنە دەخەینە روو کە دەتوانن زیان بە پێکهاتەی مێشک بگەیێنن.

هەڵسوکەوت نەکردن لەگەڵ خەڵک: بەپێی توێژینەوەکان، ۆژانە تەنانەت ١٠ خولەک هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵک، توانایی زەینیی ئێوە بەرز دەکاتەوە. پێویست نییە لە ماڵێ بێنە دەرەوە و لەگەڵ یەکەم کەس کە بینیتان دەست بکەن بە قسە کردن-گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ دۆست و خزمیش مێشک چالاک دەکات.

خواردنی لەڕادەبەدەری شەکر: توێژینەوەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی شەکر کاریگەریی نەرێنی لەسەر فاکتۆری نۆرۆترۆفیکی مێشک یان BDNF هەیە کە بەرپرسی بەرهەمهێنانی نۆرۆنەکانی لە ئەستتۆیە. BDNF بەتایبەت گرنگییەک زۆری لە پێکهاتنی بیرگەی درێژخان و فێربووندا هەیە.

وەرزش نەکردن بە مێشک: بە گوتەی زانایان، لوتکەی چالاکییەکانی مێشک لە تەمەنی ١٦ بۆ ٢٥ ساڵاندا روو دەدات و دواتر چالاکییەکانی مێشک بە ئارامی خاو دەبێتەوە. بەم حاڵەوە، توێژینەوەکان دەریانخستووە وەرزشکردن بە مێشک دەتوانێ پرۆسەی لەدەستدانی عەقڵ و ئەلزایمێر خاو بکاتەوە.

نەخواردنی نانی بەیانی: بە گوتەی توێژەران ئەو مناڵانەی بە رێکوپێکی نانی بەیانی دەخۆن لە قوتابخانە و بەتایبەت لە وانەی زانستەکاندا باشتر دەرکەوتوون. نەخواردنی نانی بەیانی هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی گلۆکۆزی جەستە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشک هەیە.

خەوتن لە ژێر بەیانیدا: خەوتن لە ژێر بەیانیدا هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئوکسجینی پێویست بۆ جەستە، چونکە لەم حاڵەتەدا دەبێ هەوایەک هەڵمژین کە پێشتر ریسایکڵین کراوە و ئەم هەوایەش پڕاوپڕە لە CO2 و ئەمەش مێشک تووشی کەمبوونی ئوکسجین دەکات. 

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved