4/11/2021 03:45 PM

گەنجەکان بیخوێننەوە

پێوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان بەرزیی فشاری خوێن لە سەردەمی گەنجێتی و بەرزبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە لەدەستدانی عەقڵ لەئەرادایە. ئەمە دەرئەنجامی توێژینەوەیەکە کە لەم دواییانەدا بڵاو بووەتەوە.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری Hypertensionـی ئەنجومەنی دڵی ئەمریکادا بڵاو بووەتەوە، گەورەساڵی ٣٥ بۆ ٤٤ ساڵ تەمەن  کە تووشبووی بەرزی بەرزیی فشاری خوێنن بەنیسبەت ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان نۆرماڵ بوو مێشکیان بچوکتر بوو. گەورەساڵانی ژێر ٣٥ ساڵ زیاترین کەمبوونەوەی قەبارەی مێشکیان بەنیسبەت هاوتەمەنەکانی خۆیان لە بەرزیی فشاری خوێنیان نۆرماڵە هەبوو، بابەتێک کە دەتوانێ کۆمەڵێک زیانی جدی لێبکەوێتەوە. بە گوتەی پسپۆڕان، بەو ئەندازەیەی مێشک لە سەردەمی گەنجێتیدا بەهۆی فشاری خوێنەوە بچوکتر دەبێتەوە، مەترسیی تووشبوون بە لەدەستدانی عەقڵ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن زیاتر دەبێت.
بە گوتەی توێژەران ئەگەر ئەم بابەتە پشتڕاست بکرێتەوە، کۆمەڵێک بەڵگەی گرنگ دەستەبەر دەبێت کە دیاری دەکات چ پێشگیرییەکی پزیشکی دەتوانێ ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە بەرزیی فشاری خوێن.
هەرچی ئەندازەی مێشک زیاتر بێت کواڵیتی چالاکییەکانی بەرزتر دەبێت بەڵام بچوکبوونەوەی مێشک هۆکارە بۆ لەدەستدانی عەقڵ. بەرزیی فشاری خوێن لەسەر ئەو خوێنەی بەرەو مێشک دەڕوات کاریگەری دەبێت و دەتوانێ پێکهاتەکەی تێک بدات. ئەم کێشەیە ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەسەر چالاکییەکانی مێشک کاریگەریی نەرێنی دەبێت.
بە گوتەی پسپۆڕان، گەنجەکان لەوانەیە بەهۆی بەرزیی فشاری خوێنەوە زیانێکی زیاتریان بەرکەوێت چونکە بەرزیی فشاری خوێن بە ماوەیەکی زیاتر کاریگەر دەبێت لەسەریان.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved