6/11/2021 03:06 PM

زیانەکانی زۆر خەوتن

ئەگەر ئێوەش لەو کەسانەن کە تەمەنتان لە سەرەوەی ٥٠ ساڵە و زۆر دەخەون، دەبێ رۆتینی ژیانتان بگۆڕن چونکە خەوی زۆر بۆ هەمووان زیاندەرە؛ بەتایبەت ئەگەر تەمەن لە سەرەوەی ٥٠ ساڵ بێت. لەدرێژەدا بەشێک لە زیانەکانی زۆر خەوتن دەخەینە روو.

کێشەکانی مێشک: توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە زەین و مێشک و بەهۆی خەوی زۆر یان کەمەوە تووشی کێشە و دابەزینی چالاکیی دەبن، ئەو کەسانەی کەمتر لە ٤ کاتژمێر و درەنگ دەخەون و ئەو کەسانەی لە لەڕادەبەدەر دەخەون، مێشکیان رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە و لەوانەیە تووشی ئالزایمێر بن.

مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ: زۆر خەوتن لە تەمەنی سەرەوەدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات. تەنانەت لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ گیرانی دەمارەکان و کۆبوونەوەی چەوری لە دەمارە خوێنییەکاندا.

سەرگێژبوون: کاتێک بەپێی پێویست دەخەون، بەیانیان بە وزەوە هەڵدەستن و کێشەتان نییە بەڵام ئەگەر لەڕادەبەدەر بخەون لەدوای هەستان هەست بە قورسایی و سەرگێژبوون دەکەن. ئەو کەسانەی زیاتر  لە ٨ کاتژمێر دەخەون بەگشتی رووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبنەوە.

بەرزبوونەوەی کێش: ئەگەر دەتانهەوێ قەڵەو نەبن، دەبێ خەوەکەتان رێک بخەن. خەوی لەڕادەبەدەر، هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش. کەوابوو خووەکانی خۆتان رێکوپێک بکەن و وریای ئەوە بن کە زیاتر لە ٨ کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا نەخەون، ئەگینا ٢١٪ زیاتر لە کەسانەی دیکە رووبەڕووی قەڵەوی دەبنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved