7/11/2021 04:01 PM

ئەم کارانە تەندروستیی قاچ لەناو دەبەن

قاچ یەکێک لە ئەندامە گرنگەکانی جەستەیە و دەبێ بە باشی ئاگاداری لێبکەین؛ ئەگینا تووشی زیان دەبێت. هەندێک کار و کردەوەی هەڵە هەن کە ئێمە لێی بێ‌ئاگاین و زیان بە قاچەکانمان دەگەیێنن. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەم کارە زیاندەرانە ئاشنا دەبین.

پۆشینی پێڵاوی پاژنەبەرز: پێڵاوی پاژنەبەرز بێگومان یەکێک لە زیانبەخشترین ئامرازەکانە بۆ تەندروستیی قاچ. چونکە ئەم جۆرە پێڵاوە وادەکای قاچ لە فۆرمی ئاسایی خۆی بڕواتە دەرەوە و ئەمەش جگە لە ئێشی قاچ چەندین جۆری نەخۆشیی ئێسکی لێدەکەوێتەوە.

هەموو رۆژێک پێڵاوێک دەپۆشن: ئەگەر حەزتان لەوەیە هەموو رۆژێک جووتێک پێڵاو بەکار بێنن دەبێ بەخێرایی واز لەم خووە بهێنن تەنانەت ئەگەر پێڵاوەکانتان باشترین جۆرەکانی پێڵاو بن.

پیڵاوی تەخت: بەکارهێنانی پێڵاوێک کە ترخت بێت و پاژنەی نەبێت یەکێک لە زیانبەخشترین خووەکانە. کەوابوو واباشە هەمیشە پێڵاوێک بەکار بێنن کە سێ بۆ چوار سانتین پاژنەکەی بەرز بێت.

جانتا هەمیشە دەکەن بە شانێکتاندا
: پزیشکان بەردەوام جەخت دەکەنەوە کە شتی قورس بە لایەکی جەستەتانەوە هەڵمەواسن و بەردەوام جێگەکەی بگۆڕن، ئەگینا تووشی ئێشی پشت، ئێشی مل و تەنانەت ئێشی قاچ دەبن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved