7/11/2021 04:03 PM

چەند رێکار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەبوون

تووڕەبوون کاردانەوەی سروشتی مرۆڤە لە بەرامبەر هەندێک دۆخ و حاڵەتی تایبەتدا. هۆکار یان بزوێنەرانی ئەم هەستە لە دەروونی مرۆڤدا جۆراوجۆرن بەڵام بەهەرحاڵ دەبێ بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەم کاردانەوەیە کۆنتڕۆڵ بکەن ئەگیان کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی دەروونی و تەنانەت جەستەیی مرۆڤ دەبێت. لەدرێژەدا چەند رێکار بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی تووڕەبوون دەخەینە روو.

هەناسەیەکی قووڵ بدەن
: تووڕەبوون لە کەسەکاندا، ورووژانی فیزیۆلۆژیک بۆ نموونە بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی لێدەکەوێتەوە. بۆ کەمکردنەوەی ئەم ورووژانانە، دەبێ هەناسەیەکی قووڵ بدەن و تان ١٠ بژمێرن.

سەبارەت بە تووڕەبوونەکەتان لەگەڵ هیچ کەس قسە مەکەن: هەندێک کەس ئەم رێکارە بە جۆرێک بەتاڵبوونەوە دەربازبوون لە تووڕەبوون دەزانن بەڵام بەپێی توێژینەوەکان ئەم کارە نەک هەستی تووڕەبوون کەم ناکاتەوە بەڵکوو هەڵچوونەکەتان زیاتر دەکات.

هەوڵ بدەن کێشەکەتان چارەسەر بکەن: تووڕەبوون بەگشتی کاتێک دێتە دی کە کێشەیەک لەئارادا بێت. کەوابوو تا ئەو کاتەی ئەو کێشەیە کە بزوێنەری تووڕەبوونە چارەسەر نەکرێت ناتوانن ئەم هەستە لەخۆتاندا کۆنتڕۆڵ بکەن.

کاری فیزیکی ئەنجام مەدەن: خراپترین شێوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەبوون ئەنجامدانی کاری فیزیکییە بۆ نموونە مشت کێشان بە دیواردا یان شکاندنی قاپ و قاچاغ. ئەم رەفتارە ئەگەری تێکهەڵچوونی فیزیکی لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە لە ئێوەدا بەهێز دەکات.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved