8/11/2021 09:23 AM

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌

پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ ( نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ كه‌لار - نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپه‌ڕین - نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چه‌مچه‌ماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌  بۆ ماوه‌یه‌ك تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (٢٠٢١/١١/١١) كاتی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌ سه‌عات (٣:٠٠)ی دوای نیوه‌ڕۆ تا (٧:٠٠)ی ئێواره‌یه‌ داوا له ‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتی دیاریكراو سه‌ردانمان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

خاك -  ڕاگه‌یاندنی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved