8/11/2021 03:06 PM

چەندین رێکار بۆ پاراستنی تەندروستیی چاو

چاو یەکێک لە هەستیارترین و گرنگترین ئەندامەکانی جەستەیە کە ئەگەر ئاگاداری لێنەکەین رووبەڕووی مەترسیی جدی دەبینەوە. کەوابوو پاراستنی تەندروستیی ئەم بەشە لە جەستە نابێ پشتگوێ بخەین. لەدرێژەدا بەشێک لەو رێکارە سروشتیانەی کە تەندروستیی چاو دەپارێزن دەخەینە روو.

خەوتن بە رادەی پێویست
: کاتێک زۆر ماندوون، چاوەکانتان بە ئاسانی وشک دەبن و دەکێشرێنەوە. خەوی رێکوپێک ماندوویەتیی چاوەکان کەم دەکاتەوە و بەم جۆرە هێز و ئاستی تەندروستیی ئەم ئەندامە گرنگە بەرز دەبێتەوە.

وەرزشکردنی بەردەوام: بوونی چالاکیی فیزیکی دەتوانێ سووڕی خوێن و رەوتی ئۆکسجین زیاد بکات و وشکبوونی چاو دابەزێنێت. هەڵبەت دەتوانن سیر و پیازیش لە سیستمی خۆراکی خۆتاندا بگونجێنن.

دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر: کاتێک لە ژێر تیشکی خۆردان چاویلکەی دژەخۆر بەکار بێنن بۆ ئەوەی کەمتر بەر زیانەکانی تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بکەون. ئەم خاڵە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پیشەکەیان بە جۆرێکە کە لەبەر تیشکی خۆردا کار دەکەن زۆر گرنگە.

پشوودانی چاو لەکاتی بەکارهێنانی کۆمپیتەردا: ئەگەر بە ماوەیەکی زۆر سەیری شاشە ئەلەکترۆنییەکان دەکەن، هەر ٢٠ خولەک جارێک بە ماوەی ٢٠ چرکە پشوو بدەن و سەیری شاشەکە مەکەن. ئەم کارە دەتوانێ بەشێک لە زیانەکانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان لەناو ببات.

نەکێشانی جگەرە: جگەرە هۆکارە بۆ زۆرێک لە گرفتە تەندروستییەکان و چاویش یەکێک لەو شوێنانەی جەستەیە کە بەهۆی جگەرەوە زیانی بەردەکەوێت. کەوابوو هەوڵ بدەن رادەی بەکارهێنانی جگەرە کەم بکەنەوە یان بەگشتی وازی لێ بهێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved