8/11/2021 03:08 PM

چەند رێگەی سادە بۆ وازهێنان لە جگەرە

باسی زیانەکانی جگەرە زۆر کراوە و ئەم بابەتە لەلایەن پسپۆڕانی تەندروستییەوە سەلماوە. وازهێنان لە جگەرە لە یەکەم هەنگاودا کارێکی ئەستەم و ئازاردەرە بەڵام بە چەندین رێگەی سادە دەتوانن خۆمان لەدەست دێوەزمەی جگەرە دەرباز بکەن.

هۆکاری وازهێنان لە جگەرە بۆخۆتان دیاری بکەن: بۆ ئەوەی ورەتان هەبێ پێویستتان بە بیانوویەکی بەهێز و تاکەکەسی هەیە. ئەم هۆکارە دەتوانێ پارێزگاری لە بنەماڵە بێت لەبەرامبەر دووکەڵی جگەرەکەی ئێوەدا کە ئەوانیش زیانبار دەکات.

جێگرەوەیەک بۆ نیکۆتین بدۆزنەوە: کاتیک واز لە جگەرە دێنن بێگومان تووشی سەرئێشە، گۆڕانی خووەکان و کەمبوونەوەی وزە دەبن. خۆڕاگری لە بەرامبەر «تەنها یەک جگەرەی تر» زۆر ئەستەمە بەڵام ئەگەر جێگرەوەیەک بۆ نیکۆتین کە هۆکاری گیرۆدەبوونی ئێوەیە بە جگەرە بدۆزنەوە ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت. بنێشتی نیکۆتین دەتوانێ جێگرەوەیەکی گونجاو بێت.

پشت بە خۆشەویستانتان ببەستن
: بنەماڵە، هاوڕێیان و کەسانی نزیکی خۆتان لەم بڕیارە ئاگادار بکەن. ئەوان دەتوانن ببنە هاندەرێک باش بۆ ئێوە و کاتێک بیر لەوە دەکەنەوە کە جگەرە بکێشن، بە پشتیوانی ئەوان واز لەم کارە دێنن.

واز لە خواردنەوەی کحول بێنن: مەشروبات بەگشتی هەستی پێویستی بە جگەرە لە ئێوەدا دەورووژێنن. بەم کارە بە تیرێک دوو نیشان دەپێکن، واتە هەم لە زیانەکانی کحول و هەم لە زیانەکانی جگەرەکێان بەدوور دەبن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved