9/11/2021 09:20 AM

مه‌یكه‌پ بۆ رووخساری ساده‌

له‌ نمایشی فاشیۆندا گرنگی به‌ شێوازی مه‌یكه‌پ ده‌درێت بۆ ئه‌و خانمانه‌ی حه‌ز به‌ رووخسارێكی ساده‌ ده‌كه‌ن. له‌وڕووه‌شه‌وه‌ ئارایشتكاران پێیانوایه‌  ره‌نگی خاكی و ره‌نگی كاڵ گه‌نجاوترینه‌ بۆ مه‌یكه‌پی ساده‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ماركه‌ ناوداره‌كانی جیهانی فاشیۆن گرنگی به‌ رووخساری خانمان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر مه‌یكه‌پی ساده‌، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئارایشتكاران ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر ده‌رخستنی رووخسار به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی و ساده‌. بۆیه‌ رێنمایی خانمان ده‌كرێت كه‌ گرنگی به‌ شێوازی مه‌یكه‌پی ساده‌ بده‌ن، یان ئه‌و خانمانه‌ی كه‌ حه‌ز به‌ به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها بۆ جوان ده‌رخستنی رووخساریان كه‌مێك گرنگی به‌ به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ بده‌ن.

خاك –ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved