توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌دۆزنه‌وه بۆ به‌هێزكردنی توانای مێشك. له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی ده‌رده‌كه‌وێت كه رۆژانه مرۆڤ ده‌توانێت توانای مێشك به‌هێزبكات، وه‌ك چۆن به‌رده‌وام مرۆڤه‌كان وه‌رزش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانیان به‌هێزبێت به‌هه‌مانشێوه توێژه‌رانی زانستی ته‌ندروستی ئه‌و خاڵه گرنگانه ده‌دۆزنه‌وه كه رۆژانه توانای مێشك به‌هێزده‌كات. 1- له به‌یانیاندا به خواردنه‌وه‌ی دوو په‌رداخ ئاو ده‌ستپێبكه. 2- له كاتی ده‌وامدا گرنگی به خواردنه‌وه‌ی چا بده، به‌تایبه‌تی چای كاڵ یان چای سه‌وز زۆرترین سوودی هه‌یه له‌چاو چای ره‌ش. 3- له‌كاتی دوای نیوه‌ڕواندا گرنگی به‌كه‌مێك نوستن بده، به‌وشێوه‌یه مێشك ئارامی وه‌رده‌گرێت و توانای بیركردنه‌وه‌ت زیاتر ده‌بێت. 4- له كاتی خوێندندا یان ده‌وامدا گه‌ر پێویستیت به فراوانی مێشك هه‌یه، هه‌وڵبده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌كر نه‌خۆیت. 5- خۆت به‌دوور بگره له به‌كارهێنانی ئه‌مێره‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاتر گرنگی به جوڵه‌كردن و وه‌رزش كردن بده، هه‌روه‌ها نوێژكردن سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی توانای مێشك. 6- گوێگرتن له گۆرانی هێواش مێشك ئارام ده‌كاته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش توانای مێشك فراوانتر ده‌بێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure