9/11/2021 04:58 PM

سوودەکانی یۆد

یۆد مادەیەکی کانگەییە کە لە هەندێک خۆراکدا جێگیر بووە و بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی تیرۆئید پێویستە. هۆرمۆنی تیرۆئید میتابۆلیزمی جەستە و زۆرێک لە چالاکییەکانی گرنگەکانی دیکە کۆنتڕۆڵ دەکات و جەستە بۆ گەشەی ئێسک و مێشک لە سەردەمی دووگیانی و مناڵیدا پێویستی بە هۆرمۆنەیە، هەر بۆیە وەرگرتنی یۆد بە رادەی پێویست بۆ هەمووان و بەتایبەت بۆ مناڵان و ژنانی دووگیان گرنگییەکی زۆری هەیە. گۆشتی قەل، شیرەمەنییەکان، شلیک، مۆز، هێلکە، فاسۆلیا، گۆشتی سوور و گۆشتی مریشک بەشێکن لە سەرچاوەکانی ئەم مادە کانگەییە گرنگە. لەدرێژەدا چەند سوودی دیکەی ئەم مادەیە دەخەینە روو.

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری: یۆد رادیکاڵە ئازادەکان لەناو دەبات و چالاکی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی لە جەستەدا دێنێتە دی بۆ ئەوەی جەستە لەبەرامبەر نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ پارێزراو بێت.

کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ: یۆد کاریگەری لەسەر بەرهەمهاتنی هۆرمۆنەکانی تیرۆئید و ئاستی کۆلیستڕۆڵ دەبێت. کەمبوونی یۆد لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی تیرۆترۆپین و لە ئەنجامدا بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵی لێدەکەوێتەوە.

پاککەرەوەی ئاوە: یەکێک لە رێگەکانی پاککردنەوەی ئاو (دژە گەن کردنی ئاو) زیادکردنی بڕێکی کەم یۆد لە ئاوەکەیە. بۆ ئەم مەبەستە نزیکەی پێنج دڵۆپ یۆد لە لیترێک ئاو زیاد دەکرێت و بەم جۆرە ئاوەکە لە هەر چەشنە میکرۆبێک پاک دەبێتەوە.

چارەسەرکردنی هەوکردنەکان: بەکارهێنانی گیراوەی یۆد بە کوشتنی بەکتریاکان لە برینە سووکەکاندا دەبێتە هۆی دژە گەن کردنی جەستە بەڵام نابێ راستەوخۆ مادەی یۆد بخرێتە سەر برینی قووڵ، جێگەی پێوەدانی مێرووەکان و جێگەیەک کە لەلایەن ئاژەڵێکەوە گازی لێگیراوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved