9/11/2021 04:59 PM

تەنها دەرمانێک لە پێویستی بە مۆڵەتی پزیشک نییە

هەر لە کۆنەوە گرنگیی پێکەنین و شادبوون بۆ مرۆڤ سەلماوە و هەر بۆیە کەسانی لێو بە بزە و شاد بەگشتی لەلایەن کەسانی دەوروبەریانەوە زوو وەردەگیرێن و دەبن بە خۆشەویستی هەمووان. پێکەنین جگە لەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەی هەیەتی کۆمەڵێک سوودی تەندروستیشی هەیە کە لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

تەندروستیی دڵ: بەپێی توێژینەوەکان شادی و پێکەنین ئاستی تەندروستیی دڵ و دەمارەکان بەرز دەکەنەوە و مەترسیی نەخۆشییەکانی ئەم ئەندامە گرنگەی جەستە ١٣ بۆ ٢٦٪ کەم دەکاتەوە.

دژی سترێسە: سترێسی لەڕادەبەدەر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) و ئەمەش نەخۆشیی جۆراوجۆری لێدەکەوێتەوە. توێژینەوە جۆراوجۆرەکان دەریانخستووە کەسانی شاد بە بەردەوامی ئاستی کۆرتیزۆڵی خوێنیان کەم دەبێتەوە.

بەهێزبوونی سیستمی بەرگری: هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پێکەنین دەتوانێ سیستمی بەرگری بەهێز بکات و بەم جۆرە جەستە لە هەوکردن و نەخۆشییەکان بەدوور دەبێت.

لایف ستایلێکی  تەندروست
: شادبوون لەگەڵ خووە ئەرێنی و بەسوودەکان لە پێوەندیدایە و ئەمەش تەندروستیی جەستە بەهێز دەکات. ئەم لایف ستایلە بریتییە لە سیستمێکی خۆراکی گونجاو، چالاکیی جەستەیی و زاڵبوون بەسەر بێ‌خەوی و کەم‌خەوی و شتی لەم چەشنە.

تەمەندرێژبوون: یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین دەرئەنجامەکان سەبارەت بە رۆڵی پێکەنین و شادبوون لەسەر تەندروستی، پێوەندیی پێکەنین لەگەڵ ماوەی تەمەنە. بەپێی توێژینەوەکان کەسانی شاد تەمەندرێژتر دەبن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved