10/11/2021 09:37 AM

سلێمانی.. چاودێری وردی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت

بە ئامانجی بەدواداچوونی زیاتر بۆ پڕۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران لە ناوەندكانی خوێندن و چارەسەركردنی ھەر كێشەو گرفتێك و پێشكەشكردنی كارئاسانی بۆ خوێندكاران و كەسوكاریان، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ھاتوچۆو چاودێریكردنی گواستنەوەی خوێندكاران كۆبووەوە كە یەكێكە لە لیژنەكانی سەر بە لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی.

قائیمقامی سلێمانی لیژنەكەی راسپارد رۆژانە بەوردی چاودێری و بەدواداچوونی تەواو بكەن بۆ پڕۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران بۆ ناوەندەكانی خوێندن و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان و ھەر گرفت و كەموكورتییەكیان بەدیكرد دەستبەجێ چارەسەرى بكەن ، تەنیا لە چوارچێوەی مەرج و رێنماییەكان رێگە بەكاركردنی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی خوێندكاران بدەن.

ئاوات محەمەد وتیشی:  گرنگیدان بە سەلامەتی خوێندكاران لەكاتی گواستنەوەیان لەپێشینەی كارەكانی لیژنەكە دەبێت و چاودێریكردنی نرخ و ژمارەی خوێندكاران لەكاتی گواستنەوەیان و پابەندبوونی ئوتومبێلەكانی گواستنەوەی خوێندكاران بە سەرجەم ئەو مەرج و رێنماییانەی كە بۆیان دەستنیشان كراوە بەشێكی تر دەبێت لە كارو بەدواداچوونەكانی لیژنەی  ھاتوچۆو چاودێریكردنی گواستنەوەی خوێندكاران لە قائیمقامیەتی سلێمانی لەپێناو سەلامەتی خوێندكاران و دڵنیایی زیاتری كەسوكاریان و رێگریكردن لە ئەگەری ھەر رووداوێكی نەخوازراو.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved