10/11/2021 09:42 AM

بڕیاری نوێ له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی گه‌شتكردن ده‌رده‌كرێت

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق بڕیاریداوه‌، له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت گه‌شت بكات ده‌بێت بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین ده‌ربهێنێت.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی له ‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق بڕیاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی وڵات كه‌ ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بكه‌ن، ناچار ده‌كرێن بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین ده‌ربهێنن.

هێڵی ئاسمانی عیراقی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، هه‌ر كه‌سێك گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات، پێویسته‌ به‌ر له‌ 72 سه‌عات پێش گه‌شته‌كه‌ی، پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved