10/11/2021 06:16 PM

ئەم میوانە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن

هەر وەک دەزانن سیستمی خۆراک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستیی جەستە هەیە. لەڕاستیدا گەدە و ریخۆڵە ٧٠٪ سیستمی بەرگری پێک دێنن و کەوابوو دەبێ زۆرمان ئاگا لە سیستمی خۆراکەکەمان بێت ئەگینا بەخێرایی نەخۆش دەکەون. لەدرێژەدا بەشێک لەو میوانە دەخەینە روو کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن.

کیوی: کیوی یەکێک لە تەندروستترین میوەکانە و بەسوودە بۆ سیستمی بەرگری. کیوی پڕاوپڕە لە ڤیتامین C، ڤیتامین K، فۆلات، ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ریشاڵ و٢٧٣٪ـی پێداویستی جەستە بە ڤیتامین C دابین دەکات.

پرتەقاڵ: پرتەقاڵ پڕاوپڕە لە ڤیتامین C و بڕێکی زۆر پوتاسمیک کۆلین، فۆلیک ئاسید و ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی تێدایە کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و هۆکارە بۆ پاکبوونەوەی پێست، کەمبوونەوەی ئاستی کۆلیستڕۆل و بەهێزبوونی دڵ و دەمارەکان.

سێو: سێو پڕاوپڕە لە ڤیتامین C، پوتاسیۆم، مەگنسیۆم و بڕێکی کەم ڤیتامین A و ڤیتامین E. هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ پۆلی فنۆل و ریشاڵ کە بەگشتی لە پێستی ئەم میوەیەدا جێگیر بوون. سێو سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و بەم جۆرە مەترسیی شێرپەنجە، شەکرە و ئاسم کەم دەکاتەوە.

بلۆبێری: بلۆبێری دژی رادیکاڵە ئازادەکان ناو جەستەیە واتە ئەو پێکهاتانەی هۆکاری سەرهەڵدانی شێرپەنجەن. ئەم میوەیە بڕێکی زۆر ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی تێدایە و هەروەها دەبێتە هۆی باشتربوونی دۆخی جەستە دژی هەڵامەت و ئەنفلۆئازایە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved