10/11/2021 06:21 PM

چەند هەڵەی باو لە ژەمی نانی بەیانیدا

سەبارەت بە گرنگیی خواردنی نانی بەیانی زۆر گوتراوە و زۆر نووسراوە کەوابوو بەڵام هەر لەم ژەمە خۆراکە گرنگەدا چەند هەڵەی باو هەیە کە دەبێ لێی ئاگادار بین ئەگیان لە سوودەکانی ئەم ژەمە نانە بێبەش دەبین.

سەرەتا ئاو ناخۆنەوە: بۆ دەسپێکی رۆژێکی باش پێویستە لە سەرەتادا پەرداخێک ئاو بخۆنەوە چونکە کۆمەڵێک توێژینەوە کە لە ماوەی ١٢ هەفتەدا لەسەر کەسە جۆراوجۆرەکان ئەنجامدراوە دەریدەخات کە خواردنەوەی ئاو لە سەرەتای بەیانیدا دابەزینی کێشی لێدەکەوێتەوە.

خۆراکی نەگونجاو
: زۆربەی کەسەکان بەیانیان بەشوێن خواردنێکەوەن کە بە ئاسانترین شێوە دروست دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش خواردنەکەیان راستەوخۆ لە فرۆشگەکان دەکڕن و ئەمەش  وا دەکات بەر لە ژەمی نانی نیوەڕۆ دوبارە برسیتان بێتەوە و بەم جۆرە بڕێکی زۆرتر خۆراک دەخۆن و ئەم زۆرخۆریەش تەندروستی دەخاتە مەترسییەوە.

خواردنەوەی ئاوی میوە
: میوە خۆراکێکی شیرینە کەوابوو زۆرینەی ئاوی میوەکان کالۆریان زۆرە و پڕاوپڕن کە شەکری زیادە کەوابوو هیچ جێی سەرسوڕمان نییە کە خواردنەوەی ئاوی میوە لە ژەمی بەیانیدا کارێکی نەشیاو بێت.

تەنها سپێنەی هێلکەکە دەخۆن: ئەگەر لەو کەسانەن کە زەردێنەی هێڵکە ناخۆن بەخێرایی واز لەم خووە بێنن. زەردێنەی هێلکە پڕاوپڕە کە ڤیتامین D و تەنانەت لە توێژینەوەکەدا پێوەندیی نێوان کەمبوونی ڤیتامین D و چەوری ورگ لەو کەسانەدا کە کێشی زیادەیان هەیە دەرکەوت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved