به‌هۆی ئه‌وه‌ی دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته قورسه، له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه چه‌ندین رێگای جۆراوجۆر دیاریكراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به‌لایانه‌وه سه‌خته خواردن كه‌مبكه‌نه‌وه بۆیه پزیشكان چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ ئاشكراده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌زاندنی كێش ئاسان بێت. 1- پێش نانخواردنی هه‌موو ژه‌مه‌كان گرنگی به خواردنه‌وه‌ی دوو په‌رداخ ئاو بده، به‌وشێوه‌یه له ماوه‌ی ۱۲ هه‌فته‌دا ۳ كیلۆ داده‌به‌زێنیت. 2- به‌هێواشی خواردن بجو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌یت له‌كاتێكدا تێر ناندهخۆیت و زیاتر نه‌خۆیت. 3- دوای نانخواردنی ژه‌مه‌كان بۆ ماوه‌ی ۱۰ خولهك گرنگی به جوڵه‌كردن یان پیاسه‌كردن بده. 4- پێش كاتی نانخواردن پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ت ساردبكه‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای خواردنه‌وه‌ی سه‌هۆڵاو یان به‌هۆی خۆشۆردن به‌ئاوی سارد، هه‌روه‌ها ده‌توانیت ته‌نها ملت یان پشتت فێنك بكه‌یته‌وه به‌ئاوی سارد، به‌هۆی ساردكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته چه‌وری ده‌سوتێنیت و هه‌روه‌ها خێراتر خواردن هه‌زم ده‌كه‌یت، له‌هه‌مانكاتیشدا دوای نانخواردن هه‌ست به هیلاكی ناكه‌یت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure