11/11/2021 02:51 PM

ئەم خۆراکانە ریخۆڵە لاواز دەکەن

ریخۆڵە یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەیە و بۆ ئەوەی سیستمی هەرس بە باشی کار بکات دەبێ تەندروستی ئەم بەشە هەستیارە بپارێزین. هەندێک لە خۆراکەکان زیانیان بۆ ریخۆلە هەیە و لەلایەن پسپۆڕانی ریخۆڵەوە قەدەغە کراون. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

خۆراکی سوورکراوە و چەور: خۆراکە سوورکراوەکان پڕاوپڕن لە چەوری و دەتوانن ببنە هۆی سکچون. جۆرەکانی سۆس، بەشی چەوری گۆشت، کەرە و سەرشیر دەتوانن کێشە بۆ ریخۆڵە دروست بکەن. واباشە خۆراکەکان بە کوڵاوی بخۆن.

خۆراکی شیرین: بۆ نموونە بنێشت یەکێک لەو خۆراکانەیە کە پڕاوپڕە کە شەکری دەسکرد و شەکری دەسکردیش هۆکارە بۆ گرژبوونی ماسولکە و سکچون. سەرجەم ئەو خۆراکانەی بە شەکری دەسکرد دروست دەبن ئەم کێشەیەیان هەیە.

ریشاڵی زۆر: ئەو خۆراکانەی پڕاوپڕن لە کاربۆهیدراتی تەندروست بۆ نموونە دانەوێڵە و سەوزەوات بۆ هەرسی خۆراک بەسوودن بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆر لەم مادەیە بخۆن سیستمی هەرس لەوانەیە نەتوانێ ئەرکەکانی بە باشی ئەنجام بدات و ئەمەش غازاتی ناوسکی لێدەکەوێتەوە.

پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی: لەو رووەوە کە پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی پڕاوپڕن لە ریشاڵ و تایبەتمەندیی ئاسیدیان هەیە دەبنە هۆی ئازاری گەدە لە هەندێک کەسدا. ئەگەر کێشەی هەرستان هەیە واباشە واز کە خواردنت پرتەقاڵ و لالەنگی و میوەی لەم چەشنە بهێنن.

جۆرەکانی کەلەرم بە کاڵی
: برۆکلی و کەلەرمی ئاسایی خاوەنی ئەو جۆرە شەکرانەن کە هۆکارن بۆ دروستبوونی غازاتی ناوسک و ئەو ریشاڵە زۆرەی لە پێکهاتەکەیاندایە پرۆسەی هەرس تێک دەدات و کەوابوو ئەگەر بیانکوڵێنن هەرسەکەی ئاسانتر دەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved