11/11/2021 02:53 PM

ئەم میوانە رێگری لە سپی بوونی قژ دەکەن

سپی بوونی قژ کێشەیەکە کە هەمووان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن لەگەڵی رووبەڕوو دەبن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەم دیاردەیە لەناو گەنجان و کەسانی کەم تەمەنیشدا دەبیندرێت. بۆ رێگری کردن لەم کێشەیە سیستمی خۆراک و بەتایبەت هەندێک لە میوەکان کاریگەریی ئەرێنیان هەیە. لەدرێژەدا چەند دانە لەم میوانە دەخەینە روو.

مۆز: مۆز پڕاوپڕە لە یۆد، ئاسن، ڤیتامینەکانی B2، B (تیامین) و B3 (نیاسین). ئەم ماکانە دەبنە هۆی بەهێزبوونی قژ و فۆلیکۆلەکانی. تێکەڵەکەی مۆز، هەنگوین و ئاوی لیمۆ بۆ گەشەی قژ زۆر بەسوودە و دەتوانن دوو هەفتە کاریگەریی ئەم تێکەڵەیە ببینن.

ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر بەهێزکردنی ریشەی قژ و رەنگەکەی هەیە. تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و کەشک بە ماوی ٤٥ خولەک بەر لە حەمام لە قژتان بدەن و پاشان سەرتان بە ئاوی گەرم بشۆن و ئەم پرۆسەیە بە ماوەی ٩٠ رۆژ درێژە بدەن.

بلۆبێری: بلۆبێری دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ئەم ڤیتامینە سووڕی خوێن باشتر دەکات. بەهێزبوونی سووڕی خوێن لە ژێر پێستدا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی فۆلیکۆلەکان. ئەو میوانەی ڤیتامین Cـیان تێدایە رۆڵێکی بەرچاویان لە خاوکردنەوەی پرۆسەی سپی بوونی قژدا هەیە.

ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و ئەم ڤیتامینەش رۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردنی ئێسک و فۆلیکۆلەکانی قژدا هەیە.

کیوی و شلیک
: ئەم میوانەش پڕاوپڕن لە ڤیتامین C کە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتێکی بەهێزە و هۆکارە بۆ لەناوچوونی رۆنە زیادەکانی جەستە و ئەمەش رێگری لە سپی بوونی قژ، هەوڵوەرینی قژ و زیانەکانی دیکە دەکات لە رووبەڕووی قژ دەبنەوە.

 

سەرچاوە: gaizupath

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved