13/11/2021 06:43 PM

خەمۆکیی وەرزانە چییە و چۆن چارەسەر دەبێت؟

ئەگەر هەموو ساڵێک لەگەڵ کۆتایی هاتنی هاوین و دەسپێکی پاییز، کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە خۆتاندا دەبینن، بە ئەگەری زۆر تووشی «ئاڵۆزیی عاتیفی وەرزانە» یان «ئاڵۆزیی خەمۆکیی وەرزانە (Seasonal Affective Disorder)» بوون. ئەگەرچی لە هەندێک حاڵەتدا ئەم ئاڵۆزییە دەتوانێ توند بێت بەڵام لە زۆرینەی حاڵەتەکانی تووشبووندا گۆڕینی لایف ستایل کێشەکە چارەسەر دەکات. لەدرێژەدا چەندین رێگەچارە بۆ لەناوبردنی ئەم کێشەیە دەخەینە روو.

بەیانیان پیاسە بکەن: بەم کارە جگە لەوەی ئاستی وزەتان بەرز دەبێتەوە، بەڵکووسەرجەم جەستە و زەینتان نوێ دەبێتەوە. ئەمە بەم واتایە نییە کە ئەگەر لە کاتەکانی دیکەی رۆژدا تووشی نیشانەکانی خەمۆکی بوون ناتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن.

خۆبەخشانە یارمەتی کەسەکان بدەن
: ئەم کارە جگە لەوەی خەمۆکیی وەرزانە چارەسەر دەکات بەڵکوو لە درێژماوەشدا سترێس و دڵەڕاوکێ کۆنتڕۆڵ دەکات. بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک، بەو رادەیەی کەسەکان پارەیەکی زیاتر بۆخۆیان رابگرن، زیاتر هەست بە شەرمەزاری دەکەن و ئاستی کۆرتیزۆڵی جەستەیان بەرز دەبێتەوە و ئەمەش رێگە بۆ جۆرەکانی خەمۆکی خۆش دەکات.

هەتا دەتوانن بجووڵێن
: ئەگەر دەتانهەوێ خەمۆکیی وەرزانە لەناو ببەن، جووڵە و وەرزش کردن دەبێ ئەولەوییەتی یەکەمتان بێت. گرنگ نییە ئەو وەرزشەی ئەنجامی دەدەن چییە چونکە راکردن، تۆپی پێ، باسکە و هەر وەرزشێکی دیکە هۆکارە بۆ چالاکبوونی مێشک و ئەمەش ئاستی سترێس و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.

گەشتێکی کورتماوە رێک بخەن: دەتوانن شوێنێک هەڵبژێرن کە هەمیشە خۆرەتاو بێت. ئەگەر بتانهەوێ دەتوانن هاوڕێیەکی نزیک یان کەسێک کە ئەویش لەم کاتەدا تووشی خەمۆکی بووە لەم گەشتەدا لەگەڵتان بێت. هەوڵ بدەن لەم گەشتەدا کورتەدا زۆر خۆتان سەرقاڵ مەکەن و زیاتر چێژ لە کەش و هەوای شوێنی گەشەتە وەربگرن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved