13/11/2021 06:44 PM

نوێترین نیشانەی تووشبوون بە کۆرۆنا

پسپۆڕانی ئۆرۆلۆژیا (پسپۆڕایەتیی ئەندامەکانی زاوزێ) هۆشداری دەدەنە پیاوان لانیکەم بۆ پاراستنی تەندروستیی جنسیی خۆیان ڤاکسین وەربگرن. ئەم پسپۆڕانە دەڵێن ئەو پیاوانەی تووشی کۆرۆنا بوون ئەگەری ئەزموون کردنی ئاڵۆزیی لە رەپ بوونی ئەندامی نێرینەیاندا ٦ بەرابەر زیاترە.
ئەمە دەرئەنجامی تاقیکارییەکە لە لەسەر ١٠٠ پیاو لە ئیتاڵیادا ئەنجامدرا و دەریخست لەنێوان ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە و ئاڵۆزیی لە رەپ بوونی ئەندامی نێرینەدا پێوەندییەک بوونی هەیە. ئەم بابەتە ئەگەرچی هێشتا بە تەواوەتی نەسەلماوە بەڵام سەرنجی گروپێکی رێکلام کردنی بۆلای خۆی راکێشاوە کە دەیانویست سەبارەت بە کاریگەریی نەخۆشیی کۆرۆنا لەسەر تەندروستیی جنسیی پیاوان زانیاریی ببخەشن بە خەڵک.
برایان سیدبەند، هاوسەرۆکی کۆمپانیای رێکلامی «کواڵیتی میتس» لەم بارەوە دەڵێ: «ئێمە بە هەڵکەوت تووشی ئەم بابەتە هاتین و بیرمان لەوە کردەوە سەرەڕای سەرجەم ئەو گومان و دوودڵیانەی سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆناوە هەیە، پیاوان دەبێ لەم مەسەلەیە ئاگادار بنەوە. بەتایبەت ئەو گەنجانەی کەوا لایان وایە مەترسیی تووشبوون بە حاڵەتی توندی کۆرۆنایان لەسەر نییە بەڵام بە ئەگەری زۆر بیریان لەوە نەکردووەتەوە کە ئەم نەخۆشییە ئاسەواری درێژخایەنی لەسەر تەندروستی هەیە».
بە گوتەی پزیشکان ئەگەر کەسێک بە توندی تووشی کۆرۆنا بێت سەرتاسەری جەستە و بەتایبەت ناوەوە و دەوروبەری دڵ تووشی ورووژان دەبێت و ئەمەش رێگر دەبێت لەو خوێنەی بەرەو ئەندامی زاوزێی پیاوان دەڕوات.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved