14/11/2021 09:24 AM

كاتی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاشكرادەكرێت

لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە عیراق جێبەجێدەكرێت، وەزیری ناوخۆی عیراقیش رایگەیاند: بەمراندنی ئۆتۆمبێلێكی تر تابلۆی ژمارە دەدرێت بە ئۆتۆمبێلی نوێ و بێ ژمارە.

بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە لە تەواوی پارێزگاكانی عیراقدا دەستدەكرێت بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ تابلۆی ئینگلیزی.

ئەوەشی روونكردوەتەوە: تابلۆ نوێیەكە بۆ ماوەی 10 ساڵ كاری پێدەكرێت، چونكە بەپێی رێككەوتنی نێودەوڵەتی ڤیەننا دەبێت ھەر 10 ساڵ جارێك تابلۆی ئۆتۆمبێلمان بگۆڕدرێت.

ھاتوچۆی عیراق ئەوەشی خستوەتەڕوو: نابێت ھیچ ئۆتۆمبێلێكی نوێ و بێ ژمارە، تابلۆ و ساڵانەی پێبدرێت، تا ئۆتۆمبێلێكی تری بۆ نەمرێنرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved