بۆ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان دابه‌زاندنی كێش سه‌خته، بۆیه پزیشكان چه‌ند رێگایه‌كی جۆراوجۆر دیاریكراوه تا به‌ئاسانی كێشیان دابه‌زێنن و بڕی خواردنیش كهمنهكهنهوه، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك كه‌س به‌لایانه‌وه سه‌خته خواردن كه‌مبكه‌نه‌وه. *یه‌كێك له ڕێگه‌كان ئه‌وه‌یه پێش كاتی نانخواردن بڕێكی زۆر ئاو بخۆنه‌وه. هه‌روه‌ها به هێواشی نان بخۆن و به باشی بیجون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌یت له‌كاتێكدا تێر ناندهخۆیت و زیاتر نه‌خۆیت. *له لایه‌كی تریشه‌وه پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن دوای نانخواردنی ژه‌مه‌كان چه‌ند خوله‌كێك بجوڵێن یان پیاسه بكه‌ن. *یه‌كێكی تر له ڕێگه‌كان ئه‌وه‌یه پێش نانخواردن پله‌ی گه‌رمی جه‌سته ساردبكرێته‌وه، بۆ نموونه ئاوی سارد بخورێته‌وه یان به ئاوی سارد خۆتان بشۆن، به‌وپێیه‌ی به‌هۆی ساردكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته چه‌وری ده‌سوتێت و خێراتر خواردن هه‌زم ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا دوای نانخواردن هه‌ست به هیلاكی ناكه‌یت. خاك - ئا/ لانه كاشان س: وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure