14/11/2021 03:52 PM

ئەم خواردنانە رێگری لە هەڵەوەرینی قژ دەکەن

هەموو مرۆڤێک لە ماوەی رۆژدا ٥٠ بۆ ١٠٠ لق قژ لەدەست دەدات. ئەم قژانە، قژی مردوون و لەکاتی شانە لێدان یان دەست کێشان بە قژەکاندا هەڵدەورن و سەرەکەیان سپییە. لەجیاتی ئەم قژە وەریوە قژی نوێ سەرهەڵدەداتەوە و ئەم سووڕە سروشتییە بەردەوامە و هیچ کێشەیەک نییە. بەڵام کاتێک رێژەی هەڵوەرین لە رێژەی ئەو قژانەی دێنەوە جێگەیان زیاتر بێت ئەوە دەبێ نیگەران بن و چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن. لەدرێژەدا بەشێک لە خۆراکانەی بەرگیری لە هەوڵوەرینی قژ دەکەن دەخرێنە روو.

گێزەر: گێزەر بە هۆی بوونی ڤیتامین A زۆر بەسوودە بۆ پێست و هۆکارە بۆ درەوشانەوە و شێداربوونی قژ.

ماسیی سەلەمون
: ماسی دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ئۆمێگا ٣ـیە. ئۆمێگا ٣ مادەیەکی زۆر بەهێزکەر و گرنگە بۆ بەهێزبوون و خۆڕاگربوونی قژەکان کە لە ماسیی سەلەموندا بڕێکی زۆری تێدایە.

هەڵوژە: قژی وشک، ناسک، زبر و ناشیرین و یان هەڵوەرینی قژ لەوانەیە نیشانەی کەمبوونی ئاسن  بێت. هەڵوژە سەرچاوەیەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ئاسن و ئەم مادەیەش کواڵیتی قژ بەرز دەکاتەوە.

گوێز: چەرەساتەکان بەگشتی بەسوودن بۆ تەندروستیی جەستە. لەناو چەرەساتەکاندا هەرگیز گوێز فەرامۆش مەکەن چونکە سوودی گوێز بۆ قژەکانیان زۆر زیاترە لە بادەم و فستەق و... .

نۆکی شین: ئەگەرچی نۆکی شین پڕاوپڕ نییە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و یان مادەیەکی کانگەیی تایبەت، بەڵام بڕێکی زۆر ڤیتامین و ئاسن و ڤیتامینەکانی گروپی B لە پێکهاتەکەیدایە کە بۆ تەندروستیی قژ زۆر بەسوودن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved