14/11/2021 03:55 PM

هۆکاری گیان لەدەستدانی کەسەکان لەکاتی عەمەلیاتی جوانکاریدا

توێژینەوەکان دەریدەخەن لە لە هەندێک لە عەمەلیاتەکانی جوانکاریدا، کەسەکە پاش چەند کاتژمێر یان چەند رۆژ گیانی لەدەست دەدات. بۆ نموونە یەکێک لەم نەخۆشانە نزیکەی ١٢ کاتژمێر پاش عەمەلیاتەکە گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکە ٨ رۆژ دواتر و بە هەندێک هۆکاری نادیار کۆچی دوایی کرد. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم جۆرە مەرگە بخەینە روو.

ئامبۆلی (گیرانی دەمارەکان)
: نزیکەی ١٣ کەس لەو کەسانەی لەسەرەوە باس کران تووشی ئامبۆلی ببوون. واتە دەمارەکانیان گیرابوو. یەکێک لەوان خاتوونێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بوو کە لەدوای عەمەلیاتی دەرهێنانی چەوریی ورگ ئەم کێشەیەی بۆ دروست بوو و کۆچی دوایی کرد.

بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری دەرمانە ئارامکەرەوەکا
ن: بەشێک لەو کەسانەی بە هۆی بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری دەرمانی دژە ئێش یان ئارامکەرەوەوە دەمرن. یەکێک لەم نەخۆانە بەهۆی تێکەی ژەهراویی دەرمانێکی دژە ئێش و هەندێک لە دەرمانە مۆڵەت پێدراوەکان گیانی خۆی لەدەست دا.

کێشە و نەخۆشییەکانی دڵ: دوو حاڵەت لەم نەخۆشانەش بە هۆی کێشەکانی دڵەوە گیانی خۆیان لەدەست دا. خاتوونێکی تەمەن ٥٤ ساڵ دوو رۆژ دوای عەمەلیاتی سک یان هەمان لیپۆساکشێن بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. خاتوونێکی تەمەن ٤٥ ساڵیش دوو هەفتە پاش ئەنجامدانی عەمەلیاتی جوانکاریی مەمک و هەروەها دەرهێنانی چەوریی ورگ گیانی خۆی لەدەست دا. لە حاڵەتێکی دیکەدا کەسێک پاش عەمەلیاتی جوانکاری پێڵو و مل بەهۆی کێشەی و گرفتەکانی دڵ و سییەوە بووە قوربانی و ئەم رووداوە ٣ رۆژ پاش عەمەلیاتەکەی رووی دا.

 

سەرچاوە: browardpalmbeach

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved