15/11/2021 06:31 PM

چەند خۆراکی بەسوود بۆ خانمان

خانمان پێداویستی جۆراوجۆریان بە خۆراک هەیە و هەڵبژاردنی جۆرە گونجاوەکانی خواردن و خواردنەوە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی ئەوان هەیە. توێژینەوەژان دەریانخستووە هەڵبژاردنی گرووپە خۆراکییە تایبەتەکان رێگە بۆ بەهێزبوونی تەندروستیی گشتیی خانمان خۆش دەکات. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەم خۆراکانە ئاشنا دەبین.

ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەکاتەوە و کێشی جەستە کەم دەکاتەوە. بەپێی توێژینەوەکان ٣٠٪ لەو خانمان گیرۆدەی نەخۆشییەکانی سیستمی هەرس دەبن کەوابوو گەدەیان لەگەڵ کەمبوونی ئاسید رووبەڕوو دەبێتەوە و ئەمەش بۆ کەمبوونەوەی کێش زۆر باشە.

فاسۆلیا: فاسۆلیا وا دەکات بەخێرایی هەست بە تێربوون بکەن. فاسۆلیا هەروەها هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی میتابۆلیزمی جەستە، کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن، دابەزینی ئاستی تووشبوون بە شێرپەنجە ژنانەکان. فاسۆلیا دەوڵەمەندە بە مەوادی کانگەیی، فۆلات، مەگنسیۆم، ئاسن و چەندین مادەی بەسوودی دیکە.

گێلاس: بەکارهێنانی گێلاس ئێشەکانی جەستە کەم دەکاتەوە، خواردنی ئەم میوەیە بە شێوەی فرێش ورووژانەکانی جەستە کۆنتڕۆڵ دەکات.

برۆکلی: برۆکلی یەکێک لە بەسوودترین سەوزەواتەکانە کە کێشەکانی جەستە لەناو دەبات. کۆپێک برۆکلی بە بڕی ١٠٠ ڤیتامینی تێدایە و ئەمەش بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاژن زۆت پێویستە. کۆلاژن نەرمیی پێست دەپارێزێت و بەم جۆرە بەرگیری لە پیربوونی پێست دەکات.

زەردەچێوە: زەردەچێوە ئەکێک لە باشترین رووەکە درمانییەکانە و بە مادەیەکی خۆراکیی سروشتی دێتە ئەژمار. ئەم بەهاراتە بۆنخۆشە دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ئەمەش جۆرەکانی میکرۆب و بەکتریا لەناو دەبات و ورووژانەکان کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved