15/11/2021 06:33 PM

بۆ شەوانە نابێ لە ژووری گەرمدا بخەوین؟

بەکارهێنانی سۆبە و کەرەستەکانی گەرمانهێنەر یەکێک لە پێداویستییەکانی وەرزی سەرمایە و ئەگەرچی هەستێکی زۆر خۆشە کە بەیانیان لەخەو هەڵدەستین لە سەرمان هەڵنەرزین بەڵام لەوانەیە سیستمی بەرگریتان بۆچوونێکی دیکەی هەبێت. خەوتن کە ژوورێکدا کە لەڕادەبەدەر گەرمە دەتوانێ رێگە بۆ جۆرەکانی هەوکردن و نەخۆشییەکانی دیکە خۆش بکات. لەدرێژەدا  لەگەڵ بەشێک لە زیانەکانی خەوتن لە ژووری گەرمدا ئاشنا دەبین.

کواڵیتی خەو دادەبەزێنێت: شەوانە جەستە بە دوورکردنەوەی گەرما لە ناوەندی خۆی ئەم پەیامە دەگەیێنێت کە کاتی خەوە. بەڵام ئەگەر پلەی گەرمی ژوورەکەمان زۆر بێت ئەم پرۆسە سروشتییە تێک دەچێت و تووشی ماندوویەتی و نائارامیتان دەکات.

هۆکارە بۆ ئێشی سنگ و نەخۆشییەکانی دڵ
: کەرەستەکانی گەرماهێنەر ئاستی بەرهەهاتنی غازی CO (کاربۆن مۆنۆکسید)ـی ناو ژوورەکە زیاد دەکات و ئەمەش تەندروستیی زۆربەی ئەندامەکانی جەستە و بەتایبەت دڵ و سی دەخاتە مەترسییەوە.

دەتوانێ هێزی زاوزێی پیاوان کەم بکاتەوە
: بەرکەوتن لەگەڵ پلەی گەرمیی بەرز کاریگەریی نەرێنی لەسەر هێزی زاوزێی پیاوان هەیە. بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئاسەواری نەرێنی گەرما لەسەر ئەندامەکانی زاوزێ قەرەبوو دەبنەوە. کەوابوو هەرگیز بۆ فێنک کردنەوەی ژوورەکەتان درەنگ نییە.

پێست وشک دەکات: خەوتن لە ژوورێکی گەرمدا رێگە بۆ لەدەستچوونی شێداری پێست خۆش دەکات و ئەمەش وشکبوونی پێستی لێدەکەوێتەوە. ئەو کەسانەی لە ژووری زۆر گەرمدا دەخەون بەگشتی جەستەیان تووشی خوران دەبێت کە هۆکارەکەی وشکبوونی پێستە.

سیستمی بەرگری لاواز دەکات
: بەکتریا لە هەوای وشک و گەرمدا زیاتر دەژیت. هەر بۆیە ژوورە گەرمەکان شوینێکی گونجاون بۆ گەشەی بەرکتریا و سەرهەڵدانی جۆرەکانی نەخۆش و هەوکردنی جەستە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved