16/11/2021 06:21 PM

سوودەکانی چای لیمۆ

چای لیمۆ بریتییە لە تێکەڵەی چا، لیمۆ و هەنگوین. هەر کام لەم خۆراکانە بە جیا تایبەتمەندی و سوودی خۆیان هەیە بەڵام کاتێک تێکەڵ دەبن کۆمەڵێک سوودی ناوازەی لێدەکەوێتەوە کە لەدرێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

چاکسازی پرۆسەی هەرس: خواردنەوەی رۆژانەی پەرداخێک چای لیمۆ بەرهەمهاتنی ئاسیدی گەدە بەرز دەکاتەوە و دەبێتە هۆی مژینی زیاتری خۆراک و هەروەها ژەهرەکانی جەستە لەناو دەبات. ئەم تێکەڵە بەتامە رێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلەش دەکات.

بەهێزکردنی پرۆسەی مژینی ڤیتامین C
: ڤیتامین C یەکێک لەو ڤیتامینە پێویستانەیە بۆ بەرهەمهاتنی کۆلاژن و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری. لەو رووەوە کە جەستە بە تەنها ناتوانێ ڤیتامین C بەرهەم بهێنێت، پێویستە ئێمە لە رێگەی خۆراکەکانەوە ئەم مادەیە دەستەبەر بکەین و بۆ ئەم مەبەستە چای لیمۆ بژاردەیەکی گونجاوە.

دابەزینی کێش: چای لیمۆ دژی چەوریی ورگە. ئەو ئاسید سیتریکەی لە پێکهاتەی لیمۆدایە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی مژینی شەکر لەلایەن جەستەوە، چونکە شەکر دەبێت بە چەوری. چای لیمۆ هەروەها ئاوی جەستە لە ئاستێکی باشدا رادەگرێت و ئەمەش بۆ دابەزینی کێش بەسوودە.

کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن
: پێکهاتەیەک بە ناوی هسپریدین لە لیمۆدا هەیە کە دەتوانێ چالاکیی ئەنزیمەکان بگۆڕێت. ئەم شتە بۆ کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکری خوێن زۆر بەسوودە. ئەم جۆرە چایە بژاردەیەکی خۆراکی گونجاوە بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری ٢.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved