16/11/2021 06:23 PM

لەناوبردنی بێ‌خەوی لە ماوەی یەک خولەکدا

کەمبوونی خەو دەتوانێ رێگە بۆ بەرزیی فشاری خوێن، قەڵەوی، سترێس، دڵەڕاوکێ، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە خۆش بکات. توێژەران تێگەیشتوون کەمبوونی خەو ئەو جینانەی هۆکارن بۆ کۆنتڕۆڵی ورووژان، سیستمی بەرگری و سترێس تووشی کێشە دەکەن. لە درێژەدا لەگەڵ شێوازێک ئاشنا دەبین کە دەتوانێ لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بێ‌خەوی لەناو ببات.
هەر وەک دەزانن مێشکی مرۆڤ بە هۆی ئەو دڵەوڕاکێ و نائارامییەی هەیەتی رێگری لە خەو دەکات؛ کەوابوو پاککردنەوەی مێشک بەر لە خەوتن کارێکی سادە نییە. لەم شێوازەدا کە ئاژەی پێکرا هەناسەدانی دروست بەردی بناغەیە و ئارامییەکی زۆرتان پێدەبەخشێت. ئەم شێوازە بە شێوازی ٤-٧-٨ ناسراوە و چارەسەرێکی سروشتییە بۆ لەناوبردنی بێ‌خەوی.
بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا رێک دانیشن، شانتان شل کەن و پاشان پێشەوی زمانتان بە مەڵاشووتانەوە بنێن و هەناسەی قووڵ بدەن. بە ماوەی ٤ چرکە هەناسە هەڵمژن و پاشان هەناسەتان بە ماوەی ٧ چرکە لە سنگتاندا رابگرن  دواتر بە ماوەی ٨ چرکە هەناسەکەتان بدەنە دەرەوە. ئەم پرۆسەیە ٣ جار دووبارە کەنەوە.
لەم حاڵەتەدا مێشک بڕێکی زۆر ئوکسجینی پێدەگات و ئارامتر دەبێت و کاتێکیش مێشک ئارام بگرێت ئەندامەکانی دیکەی جەستەش باشتر کار دەکەن و بەم جۆرە خەوێکی باشتر چاوەڕێی کەسەکە دەکات.
ئەوەتان لە یاد بێت کە خەو یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی ژیانی مرۆڤە و هەتا دەتوانن هەوڵ بدەن سیستمی خەوەکان بەهێز بکەن و برم جۆرە رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved