17/11/2021 08:44 AM

وه‌زاره‌تی كۆچ: ئه‌مساڵ 50 كه‌مپی ئاواره‌كان داخراون

بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌مساڵدا 50 كه‌مپی ئاواره‌كانی له‌ چه‌ندین پارێزگا داخستووه‌.

كه‌ریم نوری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 50 كه‌مپی ئاواره‌كانیان له‌ چه‌ندین پارێزگای جیاواز داخستووه‌و دانیشتووانی كه‌مپه‌كانیش به‌ خواستی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانیان و له‌ ئێستاشدا ته‌نھا 28 كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری عیراق دانه‌خراون، كه‌ 26 كه‌مپیان له‌ ھه‌رێمی كوردستانن.

ڕاشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر پلانه‌كانی بۆ داخستنی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان و ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.

خاك - وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved